ئیستانبوڵ - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "قۆناغی رێککەوتن لەبارەی ناوەندی وزەی ناوەکی ئاککویو بە خێرایی بەردەوامە و رێککەوتنمان ئاشکرایە".سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند: "بەمەبەستی خێراکردنی قۆناغی پرۆژەی تەوژمی تورکیا کەمێک پێش ئێستا رێککەوتنێکمان واژوو کرد. قۆناغی رێککەوتن لەبارەی ناوەندی وزەی ناوەکی ئاککویو بە خێرایی بەردەوامە و رێککەوتنمان ئاشکرایە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین لە دوای کۆبوونەوەیان لە کۆشکی موبەین کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان رێکخست.
ئەردۆغان راشیگەیاند کە کۆبوونەوەکان لە چوارچێوەی ٢٣یەمین کۆنگرەی وزەی نێودەوڵەتی دوو رۆژی دیکەش دەخایەنێت.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە لەم کۆبوونەوەیەدا بابەتەکانی ناوچەکەیان و پەیوەندی نێوان هەر دوو وڵاتیان تاوتوێ کردووە. گوتیشی: "لە پاڵ ئەمەش تاوتوێی بوارەکانی ئابووری، بازرگانی، بەرگریی، گەشتوگوزار، رۆشنبیریمان کرد".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتیشی: "ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باشمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆک پوتین بەسەربرد. بەم پێیەش چەند رێککەوتنێک واژوو کرا و چەند بابەتێک بە ئامادەبوونی سەرۆکەکان تاوتوێ کرا. قۆناغی ئاسایبوونەوەی رووسیا و تورکیا بە خێرایی بەردەوامە".
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "قۆناغی ئاسایبوونەوەی پەیوەندی نێوان تورکیا و رووسیا بە خێرای لە زۆر بوار بەردەوامە بە تایبەتی پیشەسازی بەرگری و سیاسی، ئابووری، بازرگانی، گەشتوگوزار، رۆشنبیری و گشت بوارەکانی دیکە. پەیوەندییەکانمان لەمەودوا جیاوازتر دەبێت".
ئەردۆغان راشیگەیاند کە لەبارەی ئەنجوومەنی ھەماھەنگی راوێژکاری لەسەر ئاستی باڵا فەرمانی داوەتە وەزیری دەرەوە و کۆبوونەوەکەش کۆتایی ئەمساڵ یانیش سەرەتای ساڵی داھاتوو ئەنجام دەدرێت.
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "دەرفەتی تاوتوێکردنی بابەتی سووریامان بە تێروتەسەل بۆ رەخسا. قسەمان لەسەر ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەگەڵ جەنابی (پوتین) کرد. لەوبارەیەوە ھەڵسەنگاندمان لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری ھاوبەش کرد. بە تایبەتیش لە پێشھاتەکانی حەلەب تاوتوێی چۆنیەتی پەیرەوکردنی ستراتێژییەک کراوە لەبارەی گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی، بۆ ئەوەی ھەرچی زووە مرۆڤەکانی ئەوێ بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی شادبنەوە".
ئەردۆغان لەبارەیپڕۆژەی تەوژمی تورک گوتی: "بەمەبەستی خێراکردنی قۆناغی پرۆژەی تەوژمی تورکیا کەمێک پێش ئێستا رێککەوتنێکمان واژۆ کرد. قۆناغی رێککەوتن لەبارەی ناوەندی وزەی ناوەکی ئاککویو بە خێرای بەردەوامە و رێککەوتنمان ئاشکرایە".
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا وەزیری دەرەوە مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری ئابووریی نیھاد زەیبەکچی، وەزیری وزە و سەرچاوەکانی ناوخۆی تورکیا بەرات ئەلبەیراک، سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا خولوسی ئاکار، راوێژکاری میت ھاکان فیدان، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆمار ئیبراھیم کاڵن، وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگێی لاڤرۆڤ، سەرۆکی ئەرکانی سوپای رووسیا ڤالەری جێراسیمۆڤ و گوتەبێژی کۆشکی کرێملین دیمیتری پێسکۆڤ و چەند بەپرسێکی دیکەی رووسیا ئامادەبوون.
news_share_descriptionsubscription_contact

