Abdullah Shukur
10 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2016
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ئەمڕۆ رۆژێکی زۆر باشمان لەگەڵ بەڕێز سەرۆک پوتین بەسەربرد. بەم پێیەش چەند رێککەوتنێک واژوو کرا و چەند بابەتێک بە ئامادەبوونی سەرۆکەکان تاوتوێ کرا. قۆناغی ئاسایبوونەوەی رووسیا و تورکیا بە خێرایی بەردەوامە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "ھەنگاوێکی گرنگی دیکە ئەوەیە کە دووبارە ھەڵسەنگاندنمان بۆ بابەتی پرۆژەی تەوژمی تورک کرد. بۆیەش بەمەبەستی خێراکردنی قۆناغی تەوژمی تورک کەمێک پێش ئێستا رێککەوتنێک واژوو کرا".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "قۆناغی رێککەوتن لەبارەی ناوەندی وزەی ناوەکی ئاککویو بە خێرای بەردەوامە و رێککەوتنمان ئاشکرایە".
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان: "بێگومان پێشھاتەکانی ئێستای ناوچەکە پرسێکی زۆر ھەستیارە. دەرفەتی تاوتوێکردنی بابەتی سووریامان بە تێروتەسەل بۆ رەخسا. قسەمان لەسەر ئۆپەراسیۆنی قەڵغانی فورات لەگەڵ جەنابی (پوتین) کرد. لەوبارەیەوە ھەڵسەنگاندمان لەبارەی چۆنیەتی ئەنجامدانی کاری ھاوبەش کرد. بە تایبەتیش لە پێشھاتەکانی حەلەب تاوتوێی چۆنیەتی پەیرەوکردنی ستراتێژییەک کراوە لەبارەی گەیاندنی ھاوکاریی مرۆیی، بۆ ئەوەی ھەرچی زووە مرۆڤەکانی ئەوێ بە ئاشتی و خۆشگوزەرانی شادبنەوە".
سەرۆکی رووسیا ڤلادیمیر پوتین: "ھەم تورکیا و ھەمیش وەک رووسیا، پشتگیری لە وەستانی خوێنڕێژی لە سووریا دەکەین بە زووترین کات. ئێمەش دەمانەوێت بە خێراترین کات سووریا بۆ چارەسەری سیاسی تێپەر بێت".
سەرۆکی وڵاتی رووسیا ڤلادیمیر پوتین: "ئەمڕۆ حکوومەتی رووسیا بڕیارێکی دەرکرد. دووبارەی ھاوردەی چەند بەربوومێکی تورکیا بۆ رووسیا دەکەینەوە. بەتایبەتی بەرھەمی لالەنگی و میوە و سەوزە و بەرھەمەکانی کشتوکاڵی. ئەمە بڕیارێکە بۆ بەرژەوەندی ھەردوو لایەن. بواری کشتوکاڵی رووسیا ئەم جۆرە بەروبوومانە بەرھەم ناھێنێت. بەم پێیەش ئەگەر ئەم بەروبوومانەی تورکیا ھاوردەی رووسیا بکرێت ئەوا نرخەکان لە رووسیا نزمدەبنەوە".