Fahrettin İbrahim,Mohammed Baqi Hussein
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 29 حوزەیران 2018
واشنتۆن - AA
له‌ئه‌نجامی په‌لامارێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر نووسینگەی رۆژنامه‌یه‌كی لۆكاڵی له ویلایه‌تی ماریلاندی ئه‌مریكا، پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش برینداربوون.
له‌شاری ئاناپۆلیس كه كاتژمێرێك له واشنتۆنه‌وه دووره، په‌لامارێكی چه‌كداری بۆ سه‌ر نووسینگەی رۆژنامه‌ی "Capital Gazette" ئه‌نجامدرا.
به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی شاره‌كه، ویلیا‌م كرامپ كه لێكۆڵینه‌وه لەبارەی رووداوەكه به‌ڕێوه‌ده‌بات رایگه‌یاند، لهپهلامارهكهدا پێنج كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و كوشنده‌ترین په‌لاماره له مێژووی ئه‌مریكادا كه مێدیای كردبێته ئامانج.
به‌رپرسێكی پۆلیس به‌ناوی ستیڤ شوهـ رایگه‌یاند، كه‌سێك كه پێده‌چێت ئه‌نجامده‌ری پهلامارهكهبێت ده‌ستبه‌سه‌ركراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌نجامده‌درێت. شوهـ راشیگه‌یاندووه له‌ماوه‌ی نزیكه‌ی ته‌نها خوله‌كێك دوای هه‌واڵدان له‌سه‌ر په‌لاماره‌كه، هێزه‌كانی پۆلیس گه‌یشتووته‌نه شوێنه‌كه.
دواتر سێ به‌رپرسی پۆلیس كه نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرابكرێت، له لێدوانێاندا بۆ مێدیاکانی ئه‌مریكا، رایانگه‌یاندووه گومانلێكراوه‌كه كه‌سێكه به‌ناوی جارۆد رامۆس و ته‌مه‌نی 38 ساڵه.
ئاماژه به‌وه دراوه په‌لامارده‌ره‌كه پیاوێكی سپی پێسته و شوێن ده‌ستی خۆی له شوێنه‌كه سڕیوه‌ته‌وه، به‌ڵام پۆلیس به ته‌كنه‌لۆجیای ناسینه‌وه‌ی روخسار توانیویانه بیناسنه‌وه و ده‌ستبه‌سه‌ری بكه‌ن.
هه‌روه‌ها ئه‌و به‌رپرسانه رایانگه‌یاندووه، په‌لامارده‌ره‌كه به‌رله په‌لاماره‌كه نامه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی بۆ رۆژنامه‌كه ناردووه، له‌به‌رئه‌وه به په‌لامارێكی پلان بۆ داڕێژراو داده‌نرێت.
هێرشبەرەکە چووەتە ژووری هەواڵ
لە یەکەم کاردانەوەدا پارێزگاری ماریلاند ئاماری کوژراو و بریندارانی رووداوەکەی رانەگەیاند. دواتر لێپرسراوێکی پۆلیس بە ناوی ویلیا‌م کرامپف بۆ راگەیەندنەکانی ئەمریکا ئاشکرای کردووە کە لە هێرشەکەدا لانی کەم 5 کەس گیانی لەدەستداوە.
بەرپرسان رایانگەیاندووە کە هێرشبەرەکە چووەتە ژووری هەواڵ و تەقەی لەو کارمەندانە کردووە کە لە ژوورەکەدا بوون کە یەکێک لەوانە سەرنووسەری هەواڵی رۆژنامەکەیە.