Sarmand Hameed
29 حوزەیران 2018•نوێکردنەوە: 30 حوزەیران 2018
هەولێر - AA
بەبڕیاری سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی ١٢ تیرۆریستی داعش لەسێدارەدران.
نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاندووە بەبڕیاری حەیدەر عەبادی سزای لەسێدارەدارن بەسەر ١٢ تیرۆریستدا جێبەجێکراوە.
لە راگەیەنراوەکەی نووسینگەی حەیدەر عەبادیدا ئاماژە بەوەدراوە کە ئەو تیرۆیستانەی لەسێدارە دراون بڕیاری حوکمەکانیان پلەی کۆتایی وەرگرتووە.
لەمیانی ئەم مانگەدا دادگای تاوانەکان لە عێراق، بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ چەندین تیرۆریستی داعش بە تاوانی ئەنجامدانی کردەی تیرۆریستی دەرکرد.
بڕیارەکانی دادگا بۆ سزای لەسێدارەدان بەسەر ئەو تیرۆریستانە، پشت بەستن بە ماددەی چواری تیرۆر دەردەکرێت و ئەو بڕیارانە بڕیاری کۆتایی نییە و لەدوای ٣٠ رۆژ لە رێکەوتی دەرکردنییەوە دەکرێت لە دادگای تەمیز تانەی لێبدرێت.
لەدوای تەواوبوونی ئەو ماوەیە کە ٣٠ رۆژە، بڕیاری دادگا پلەی کۆتایی وەردەگرێت و دەکرێت لەو رۆژەوە جێبەجێ بکرێت.
دوێنێ پێنجشەممە سەرۆکوەزیرانی عێراق، حەیدەر عەبادی بڕیاریدا بە جێبەجیکردنی بڕیاری لەسێدارەدان بۆ ئەو تیرۆریستانەی کە بڕیاری حوکمەکانیان پلەی کۆتایی وەرگرتووە.