Muhammed Bilal Kenasari,Mohammed Baqi Hussein
14 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 15 ئادار 2018
واشنتۆن - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، هیزه‌ر ناوێرت وه‌ك بریكاری راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه كه به‌رپرسه له دیپلۆماسییەتی گشتی، راسپێردرا.
به پێی راگه‌یه‌نراوێكی نووسراوی كۆشكی سپی، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دوای له‌سه‌ركارلادانی راوێژكاری وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، ستیڤ گۆڵدستین گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه هیزه‌ر ناوێرتی وه‌ك بریكار له شوێنی ناوبراو راسپاردووه.
دوای له‌سه‌ركارلادانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، رێكس تیله‌رسن، ستیڤ گۆڵدستین كه وه‌ك راوێژكار یاوه‌ریی تیله‌رسنی كردبوو له گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌فریقا، له‌سه‌ركار لادرا.
ستیڤ گۆڵدستین دوای له‌سه‌ركارلادانی رێکس تیله‌رسن روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، "وه‌زیر هێشتا چاوی به سه‌رۆك نه‌كه‌وتووه و هۆكاری دوورخستنه‌وه‌كه‌ی نازانێت".