Mohammed Baqi Hussein
02 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 کانوونی دووەم 2017
تاران - AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، به‌هرام قاسمی رایگه‌یاند بەر له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌ستانا، وڵاته‌كه‌ی هیچ پێشمه‌رجێكی نییه.
قاسمی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له تارانی پایته‌خت رایگه‌یاند: "تا ئێستا بیر له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه كه وڵاتێكی دیكه جگه له ئێران، رووسیا و توركیا به‌شداری له دانوستانی ئاشتیی سووریادا بكه‌ن كه بڕیاره له ئاستانای پایته‌ختی كازاخستان به‌ڕێوه‌بچێت".
قاسمی گوتی: "هێشتا وڵاتانی دیكه لهكارنامهدا نین. پێویسته كه‌مێك ئارامبگرین و ته‌ماشابكه‌ین. باشتر وایه وڵاتانی ناوچه‌كه كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكه‌ن. ئه‌گه‌ر پێشهاتی باش ببینرێت له ئاینده‌دا، ده‌كرێت ئه‌م بابه‌ته تاوتوێ بكرێت".
له وه‌ڵامی پرسیاری، "ئایا ئێران پێشمه‌رجی هه‌یه به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه؟"، قاسمی گوتی: "كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئاستانا په‌یوه‌ندیی به حكوومه‌تی سووریا و ئۆپۆزسیۆنه‌وه هه‌یه. ناكرێت بۆچوونێك بسه‌پێنین به‌سه‌ریاندا. ئومێده‌وارم دیالۆگ ئه‌نجامبده‌ن سه‌باره‌ت به‌و هه‌نگاوانه‌ی بۆ چاره‌سه‌ر ده‌گیرێنه‌به‌ر. مه‌رجێكی تایبه‌تمان نییه. ئه‌و بڕیاره‌ی پێیده‌گه‌ن جێگای ئه‌وه‌یه رێزی لێبگیرێت".
هه‌روه‌ها قاسمی وه‌ڵامی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی دایه‌وه كه ئاژانسی هه‌واڵیی رۆیته‌رز رایگه‌یاندبوو، سووریا له‌نێوان رووسیا، توركیا و ئێران‌دا بهشدهكرێت و گوتی: "قسه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه و په‌یوه‌ندیی به بابه‌ته‌كه‌وه نییه. رێز له یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا ده‌گرین. هه‌ڵه‌یه سنووره‌كان ده‌ستكاری بكرێت و سه‌روه‌ریی خاكی وڵاتێك پێشێلبكرێت".