Hemın Othman Mohammed
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه دوای هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ركار لاده‌برێن له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا ئاستی باڵیۆزهكانیش ده‌گرێته‌وه.
له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌یه‌كی كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی خه‌به‌ر توركدا، چاوش‌ئۆغڵو وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێكی سه‌باره‌ت به رۆژه‌ڤی توركیا دایه‌وه.
له وه‌ڵامی پرسیارێكدا كه ئایا پاش هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی، له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌دا كه‌س له‌سه‌ر كار لاده‌برێت، چاوش‌ئۆغڵو گوتی: "به‌ڵێ، ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ركار لاده‌برێن ئاستی باڵیۆزهكانیش ده‌گرێته‌وه".
ئەو لە کۆتاییدا گوتیشی: "ئه‌و باڵیۆزانه‌ی كه له كاره‌كانیان دوورده‌خرێنه‌وه هه‌ر له كار دوورخرابوونه‌وه، تا ئه‌مڕۆ هیچ ئه‌ركێكیان پێ نه‌دراوه، له ناوه‌ندبوون، ئه‌وانه‌مان گێڕابووه‌وه. به‌دڵنیاییه‌وه له ئاستی خواره‌وه‌ش هه‌ندێ كارمه‌ند ده‌گێڕینه‌وه بۆ وڵات. چونكه پێویسته ئه‌وانه له وه‌زاره‌ته‌كه‌مان دووربخرێنه‌وه".