Hemın Othman Mohammed
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 25 تەمووز 2016
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای توركیا جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار، له ئیفاده‌كه‌یدا لای داواكاری گشتیی ئاماژه‌ی به‌وه كردووه كه ئه‌و رۆژه‌ی هه‌وڵی كوده‌تاكه‌ی رێكخراوی تیرۆریستی فه‌تحوڵڵاچی رووی داوه، لیوا مه‌همه‌ت دیشلی پێی گوتووه "فه‌رمانده ئۆپه‌راسیۆن ده‌ست پێ ده‌كات، هه‌مووان ده‌گرین، به‌تالیۆن لیواكان كه‌وتوونه‌ته‌ڕێ. پاش كه‌مێكی دیكه ده‌بینن"، منیش پێم گوت "ئه‌و رێگایه‌ی گرتووتانه‌ته به‌ر هه‌ڵه‌یه و سزاكه‌ی وه‌رده‌گرن، هیچ نه‌بێت پیاوه‌تی بنوێنن و پێش ئه‌وه‌ی كه‌سانی دیكه تێكهون و كوشتار روو بدات كۆتایی به‌و كاره بهێنن به‌ڵام نه‌متوانی قایلی بكه‌م".
لە میانی ئیفادەکەی بۆ داواكاری گشتیی ئەرکانی سوپای تورکیا خوڵوسی ئاکار گوتی: "فەرماندەی بنکەی چوارەمی سەربازی هاکان ئەڤریم گوتی ئەگەر گوێ بگریت ئەوا رازیت دەکەم تاوەک لەگەڵ فەتحوڵڵا گولەن کۆبوونەوە ئەنجام بدەیت، بەڵام من گوتم لەگەڵ کەس کۆبوونەوە ئەنجام نادەم و دواتر ئاکن ئۆزتورک و هاوورێیانی ژورەکەیان چۆڵ کرد ".
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا جه‌نه‌راڵ ئاكار، له ئیفاده‌كه‌یدا لەبەردەم داواكاری گشتیی گوتوویه‌تی: "داوای واژو كردن و خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ناو بهیاننامهییان لێكردم كه ده‌ریان كردبوو، منیش ته‌نانه‌ت ده‌ستم لێ نه‌دا. هه‌روه‌ها كاتێک بۆیان خوێندمه‌وه هیچ گرنگیم پێ نه‌دا و به‌شێوه‌یه‌كی گاڵته‌ئامێز گوێبیستی بووم. به‌شێوه‌یه‌ك ته‌نانه‌ت دێته یادم دوای ته‌واوبوونی رووداوه‌كان ناوی وه‌ك یه‌كێتی نیشتمانیان له‌و كوده‌تایه نابوو كه له‌و ناپاكانه پێكهاتبوو، ده‌رده‌كه‌وێت كه ئه‌نجوومه‌نی ئاشته‌واییه له وڵات‌دا. توڕەیی ناخم ته‌واو نه‌بووه. هیچیان پێ نه‌گوتم له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه‌ی دروستیان كردووه له كێ پێكهاتووه".
سه‌رۆكی ئه‌ركانی سوپای توركیا جه‌نه‌راڵ خولوسی ئاكار، له ئیفاده‌كه‌یدا لەبەردەم داواكاری گشتی گوتی: "من باوەڕم وایە کە ئەو کودەتا سەربازییەی ئەنجام دراوە لەلایەن ئەندامانی رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچییەوە ئەنجام درابێت، وای بۆ دەچم کە بەهۆی ئەو کار و چالاکییانەی لە مانگی ئابی رابردووە گرتوومانەتە بەر کاریگەری کردبێتە سەر ئەوەی کە ئەو رێکخراوە پلان بۆ کودەتای سەربازی دابنێت".