Sangar Hamad Azeez
25 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 26 تەمووز 2016
دوای کودەتا سەربازییەکەی تورکیا کە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکان ئەنجام درا، تاوەکو ئەمڕۆ لە تەواوی دام و دەزگاکانی تورکیا ٤٥ هەزار و ٩٥٤ کارمەند لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست پەیامنێرانی ئاژانسی ئانادۆڵو کەوتوون، لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتەکانی گەشەپێدان، سیاسەتی کۆمەڵایەتی و خێزان، پێشەسازی، ئابووری ، بەرگری میللی، دەزگای ئاماری تورکیا و چەندین وەزارەت و دام و دەزگای دیکە کارمەندانی سەر بە رێکخراوی فەتحوڵڵاچییەکان لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
لە وەزارەتی گەشەپێدان بەهۆی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆرستی فەتحوڵڵاچییەکانەوە ٨٢ کارمەند لە کارەکانیان دوور خراونەتەوە.
لە وەزارەتی زانست و پیشەسازی و تەکنەلۆژیا ٥٩٦ کارمەند بەهۆی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکانەوەلە کارەکانیان دوورخرانەوە.
لە ناوەندەکانی گواستنەوە و گەیاندن ١٧٠ کارمەند و لە دەزگاکانی خزمەتگوزاری گشتیی ٥٨ کارمەند لە ئەرکەکانیان دوور خراونەتەوە.
لە وەزارەتی سیاسەتی کۆمەڵایەتی و خیزانیش ٥٩٩ کارمەند بەهۆی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکانەوە لە کارەکانیان دوورخرانەوە.
لە بەڕێوبەرایەتییەکانی هێڵی ئاسمانی ١٣٩ کەس و لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر ٨ کارمەند لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە.
دوو بەڕێوەبەری گشتیی و جێگری بەڕێوەبەرێکی گشتیی و ٦٢ کارمەند لە بەڕێوەبەرایەتییەکانی وەزارەتی گەنجینە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
لە وەزارەتی گواستنەوە و دەریاوانی و هەواڵگری ٥٢٩ کارمەند لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە.
لە ناوەندەکانی سەر بە وەزارەتی دارستان و کاروباری ئاو ١٩٧ کارمەند لە ئەرکەکانیان دوورخراونەتەوە.
بە هەمان شێوەش لە وەزارەتی پەروەردەی تورکیا ٤٢ هەزار و٧٦٧ کارمەند بەهۆی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکانەوەلە کارەکانیان دوورخرانەوە.
لە وەزارەتی بەرگری میللی ٢٦٢ دادوەری سەربازیی و پارێزەر لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە.
لە وەزارەتی نیشتەجێکردن و ئاوەدانکردنەوەش بەهۆی ئەندامێتی لە رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەکانەوە ٧٠ کارمەند لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە.
لە زانکۆی ئەنقەرەش چوار مامۆستا لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە.
لە زانکۆی بولەنت ئەجەویت ٢٠ مامۆستا و ١١ کارمەندی کارگێڕی لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە.
لە تۆڕی میدیای تەرەتەش ٣٠٠ کارمەند لە ئەرکەکانیان دوورخرانەوە.