Burak Dağ
17 تشرینی یەکەم 2023•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2023
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ١١مین ڕۆژی شەڕ و پێکدادانەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستیندا نزیکەی دوو هەزار کارمەندی خستووەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ ئەگەری جێگیرکردن.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کە لەلایەن پنتاگۆنەوە بڵاوکراوەتەوە، باس لەوە کراوە کە وەزیری بەرگریی ئەمریکا، لۆيد ئۆستن نزیکەی دوو هەزار کارمەند و هەندێک یەکەی خستووەتە ئاستێکی بەرزی ئامادە باشی وەک ئامادەکارییەک بۆ فەرمانی جێگیرکردن.
هەروەها لە ڕاگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە هێشتا بڕیار نەدراوە لە بارەی جێگیرکردنی هیچ یەکەیەک و، لەو بارەیەشەوە ئۆستن بەردەوام دەبێت لەسەر هەڵسەنگاندنی دۆخەکە و لە پەیوەنديی نزیکدا دەبێت لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکاندا.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئۆستن ڕەزامەندی نیشانداوە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی ئەرکی تیمی USS Gerald R. Ford لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی کەشتی گەلی شەشەمی هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لە ئەورووپا-ئەفریقا.
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا، لە هەشتی تشرینی یەکەمدا بڵاویکردەوە کە بەمەبەستی ئامادەیی بۆ هاوکاریی کردنی ئیسرائیل دژ بە هێرشەکانی حەماس، کەشتی فڕۆکە هەڵگرەکەی ڕەوانەی ڕۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست دەکات.