Muhammet Ali Kemal
09 تشرینی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی یەکەم 2015
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا تانژو بیلگیچ سه‌باره‌ت به پێشێلکردنی ئاسمانی تورکیا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی جه‌نگیی رووسیاوه له‌سه‌ر سنووری نێوان تورکیا و سووریا رایگه‌یاند: "داواکاری ئێمه ئه‌وه‌یه به‌رپرسانی رووس بێنه ئێره و سه‌باره‌ت به‌و پێشێلکارییه زانیاریمان پێ بدەن".
سه‌باره‌ت به روونکردنه‌وه‌که‌ی ناتۆ له دوای پێشێلکردنی ئاسمانی تورکیا له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی رووسییه‌وه، به‌گرنگییه‌وه جه‌ختی له‌وه کرده‌وه هاوپه‌یمانێتییه‌که له هاریکارییه‌کی زۆر به‌هێزدایه له‌گه‌ڵ وڵاته‌که‌یدا.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ئه‌وه‌ی وه‌بیر هێنایه‌وه که سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر پێویست بکات ئه‌وە بۆ ئاسایشی تورکیا ده‌توانن هێزی ئه‌رکی هاوبه‌ش ئاراسته بکه‌ن و گوتی: "به‌ڵام بۆ ئه‌مه پێویستمان به بڕیاری ئه‌نجوومه‌ن هه‌یه. تورکیا داوایه‌کی له‌و جۆره‌ی سه‌باره‌ت به‌و بابه‌ته له‌م قۆناغه‌دا نه‌کردووه به‌ڵام ناتۆ هاوپه‌یمانێتییه‌کی گرنگه که ئامانجی به‌رگری هەمەلایەنەی هه‌یه".
بیلگیچ له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به دوایین دۆخی دژه مووشه‌که‌کانی نێو تورکیا رایگه‌یاند: "پرۆسه‌ی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی دژه مووشه‌که‌که‌ی ئه‌مریکا له عه‌نتاب، رۆژی 30ی ئهیلوول ته‌واو بوو. دژهمووشهکهکهی ئه‌ڵمانیا که له ماراشه رۆژی 15 تشرینی یه‌که‌م کۆتایی به چالاکییه‌کانی ده‌هێنێت. له ئێستادا دژه‌مووشه‌کی ئیسپانیا له ئه‌ده‌نه بوونی هه‌یه. ماوه‌ی ئه‌رکی ئه‌مانیش تاوه‌کو مانگی کانوونی دووه‌می ساڵی 2016 به‌رده‌وام ده‌بێت".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا سه‌باره‌ت به ئه‌رکی دژهمووشهکهکان ئاماژه‌ی به‌وه کرد هەتا ئێستا له ناتۆ بڕیارێک له‌و باره‌یه‌وه نه‌دراوه و باسی له‌وه کرد له دوای جموجۆڵه‌کانی رووسیاوه به‌تایبه‌ت له‌م رۆژانه‌ی دواییدا له سووریا، ئه‌وه بابه‌تێکه که چاوی پێدا ده‌خشێنرێته‌وه.
بیلگیچ هەروەها گوتی: "به‌مه‌به‌ستی به‌رگریکردن گرنگترین شت ئه‌وه‌یه که تورکیا تواناکانی نیشتمانی خۆی به‌کار بهێنێت. ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م توانایه به‌کار ده‌هێنین. ئه‌و توانایه‌شمان بۆ به‌رگریکردن له تورکیا له ئاستی پێویستدایه".
له‌باره‌ی پرسیارێکه‌وه که ئایا به‌رپرسانی رووس له داهاتوویه‌کی نزیکدا سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره ده‌که‌ن یان نا، بیلگیچ دوو پێشێلکاری ئاسمانی تورکیای له‌لایه‌ن فڕۆکه‌کانی رووسییه‌وه وه‌بیرهێنایه‌وه و گوتی: "داواکاری ئێمه ئه‌وه‌یه به‌رپرسانی رووس بێنه ئێره و سه‌باره‌ت به‌و پێشێلکارییه زانیاری بده‌نه ئێمه".
بیلگیچ درێژەی دایە و رایگه‌یاند: "سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئێمه به به‌رپرسانی رووسیامان راگه‌یاندووه که چاوه‌ڕوانی شاندێکی رووسی ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بێته تورکیا و روونکردهوهمان بداتێ. تا ئه‌م قۆناغه هیچ شاندێک نه‌هاتووه. سه‌باره‌ت به پێشێلکاری یه‌که‌م لایه‌نی رووسی ئه‌وه‌یان به ئێمه راگه‌یاندبوو که پێشێلکارییه‌که به‌هۆی هه‌ڵه‌یه‌کی ته‌کنیکییه‌وه رووی داوه. له‌باره‌ی پێشێلکاری دووه‌مه‌وه ده‌توانم بڵێم هیچ زانیارییه‌ک له‌م قۆناغه‌دا که من ئاگام لێی بێت بوونی نییه".
- یاساکانی پێکدادان
بیلگیچ له وه‌ڵامی پرسیارێکدا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌دوای روونکردنه‌وه‌که‌ی گوته‌بێژی ئاک پارتی عومه‌ر چه‌لیک که گوتبووی 'له‌مه‌ودوا پێشێلکارییه‌کان وه‌ک هه‌ڕه‌شه ته‌ماشا ده‌که‌ین' و ئایا چ جۆره کاردانه‌وه‌یه‌کتان له‌به‌رامبه‌ر رووسیادا ده‌بێت؟ رایگه‌یاند: "له‌مباره‌یه‌وه ئیدانه‌کردنی خۆمان دایه باڵیۆزی رووسیا و سه‌باره‌ت به یاساکانی پێکدادان زانیاری درایه ناوبراو. سنووره‌کانی تورکیا پارێزبه‌ندی هه‌یه. هه‌ر پێشێلکارییه‌ک و ده‌ستدرێژییه‌ک بۆ سه‌ر ئه‌مه له چوارچێوه‌ی یاساکانی پێکداداندا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه. ئه‌مه بابه‌تێکی سه‌ربازییه، ورده‌کاری ته‌کنیکی هه‌یه، ورده‌کارییه‌کانی ئه‌م بابه‌ته له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌کانی سه‌ربازییه‌وه باشتر ده‌زانرێت".
پرسیار سه‌باره‌ت به بۆچوونی ئه‌وان له‌باره‌ی شه‌پۆلێکی نوێی کۆچکردن له سووریاوه له بیلگیچ کرا و له وه‌ڵامدا رایگه‌یاند: "ئێمه له‌وه تێده‌گه‌ین که ئه‌و هێرشه ئاسمانییانه‌ی به‌تایبه‌ت رووسیا ئه‌نجامی داون، به‌شێکی زۆری بۆ سه‌ر ئۆپۆزسیۆنی میانڕه‌و بووه. به‌شێوه‌یه‌کی سرووشتی ئه‌مه ئه‌گه‌ری درووست‌کردنی شه‌پۆلێکی نوێی کۆچکردنی لێ ده‌که‌وێته‌وه. ئێمه دڵه‌ڕاوکێمان له‌م باره‌یه‌وه هه‌یه".