Rewa Mahmut Hasan
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2016
دوای ئەوەی کە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جۆن کیربی ئاماژەی بەوەدابوو کە تورکیا رێگری دەکات لە لێکۆڵینەوەکان لە ناوچەی باشووری خۆرهەڵاتی وڵاتەکە، وەڵامەکانی حکومەتی تورکیا درەنگ نەکەوتن و لەوباریەوە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا تانژوبیلگیچ ئاماژەی بەوەدا کە ئەو لێدوانانە دوورن لەراستییەوە.
بیلگیچ ئاماژەی بەوەدا کە دەزگاکانی مافی مرۆڤ بە ئاسانی چالاکییەکانیان لەناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی ئانادۆڵو ئەنجام دەدەن.
ناوبراو ئاماژەی بەوەدا کە لەمانگی ئازاردا، گرووپی کاری ونبووەکانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و لەمانگی نیساندا کۆمیسیاری مافی مرۆڤ لە کۆمیسیۆنی ئەورووپا نیلس مویزنیەکس، لە مانگی ئایاریشدا ئەنجوومەنی پەرلەمانتارانی کۆمیسیۆنی ئەورووپا لەنزیکەوە راپۆرتی خۆیان هەبووەو لەپەیوەندیدابوون لەگەڵ ناوچەکە.
لەکاتێکدا تورکیا بەردەوام لەهاریکاریدابووە لەگەڵ میکانیزمەکانی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان.
تانژو ئاماژەی بەوەدا تا ئەمڕۆ بەتەواوی وەڵامی ئەرێنی ریپۆرتەرەکانیان داوەتەوە و بۆ ١٠ ی ئایاری ٢٠١٦ دا بانگهێشتانەی کراوەمان کردووە بۆ کۆمیسیاری باڵای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان زەید رەعد حوسەین بۆ گەڕان و پشکنینەکان لە ناوچەی باشووری رۆژهەڵاتی تورکیاو تەواوی ناوچەکانی تر.