لێدوانی گوته‌بێژی پنتاگۆن له‌باره‌ی هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عەین ئه‌سه‌د
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا، جۆن كیربی:"پێشتر بینیوومانه ئه‌و گرووپانه‌ی له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه پشتگیریان ده‌كرێت هێرشی مووشه‌كییان ئه‌نجام ده‌دا. بۆیه به هێرشه‌كانی پێشووی ئه‌وان به ئاگا ده‌هاتینه‌وه".
Washington DC
واشنتۆن – AA
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا (پنتاگۆن)، جۆن كیربی سه‌باره‌ت به هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د له عێراق له رێگای ئاراسته‌كردنی مووشه‌كه‌وه كه سه‌ربازانی ئه‌مریكا تیایدا جێگیركراون ئاماژه‌ی به چه‌كداره شیعه‌كانی سه‌ربه ئێران كرد.
جۆن كیربی له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی رۆژانه‌ی خۆیدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی به ده‌ستیان گه‌یشتوون ١٠ مووشه‌ك ئاراسته‌ی بنكه‌ی ئاسمانی عه‌ین ئه‌سه‌د كراون کە سەرجەمیان بنكه‌یه‌كان كردووه‌ته ئامانج.
گوته‌بێژی پنتاگۆن به تیشك خستنه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له رێگای سیسته‌می پێشگیری مووشه‌ك، تۆپ و هاوەن وه‌ڵامی هێڕشه‌كان دراوه‌ته‌وه، خۆی بوارد له‌وه‌ی كه ئه‌م سیسته‌مه نه‌یتوانیووه مووشه‌كه ئاراسته‌كراوه‌كان بپێكێت.
جۆن كیربی نیگه‌رانیی خۆی ده‌ربڕی له‌م رووداوانه و باسی له‌وه كرد كه له به‌رپرسیارانی هێرشه‌كه‌یان كۆڵیووه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌م قۆناغه‌دا نه‌یانزانیووه كام گرووپ هێرشه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه و گوتی: "پێشتر بینیوومانه ئه‌و گرووپانه‌ی له‌لایه‌ن شیعه‌كانه‌وه پشتگیریان ده‌كرێت هێرشی مووشه‌كییان ئه‌نجام ده‌دا. بۆیه به هێرشه‌كانی پێشووی ئه‌وان به ئاگا ده‌هاتینه‌وه".
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ئێران له‌مێژه به شێوازی جیاواز پشتیوانی له گرووپه شیعه‌كان ده‌كات، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد كه سیاسه‌ته‌كانی گوشارخستنه‌سه‌ر، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مریكاوه بوێری زیاتری داوه‌ته ئێران.
جۆن كیربی باسی له‌وه‌یشكرد كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌مریكا و ئێران هێشتا گرژه.
به‌كارهێنانی گوزاره‌ی "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شیعه پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن"، سه‌رنجی په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راكێشا و له جۆن كیربی پرسی: "مه‌به‌ستتان چییه له له‌و چه‌كدارانه‌ی شیعه پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن؟ شیعه مه‌زهه‌به. جاران ده‌تانگوت گرووپه شیعه‌كانی سه‌ربه ئێران یاخود چه‌كداره شیعه‌كان، سه‌رم له‌وه سووڕماوه"، له وه‌ڵامیشدا جۆن كیربی جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه كه ئه‌و هه‌میشه ئه‌و زاراوه‌یه‌ی به‌كارهێناوه و به‌رده‌وام بوو له به‌كارهێنانی گوزاره‌ی "ئه‌و چه‌كدارانه‌ی شیعه پشتگیری‌یان ده‌كه‌ن".
گوته‌بێژی پنتاگۆن به ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك له‌و گرووپانه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پشتگیری ده‌كرێن گوتی: "هه‌ڵبه‌ت كه‌س نایه‌وێت له‌وێ (عێراق) بارگرژییه‌كان ته‌شه‌نه بستێنن".