Muhammet Ali Kemal
15 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 15 مای,س 2017
پەکین- AA
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە مەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ بە فڕۆکەی تایبەتی ''جان'' کاتژمیر ٠٩:٢٥ بەرەو واشنتۆن بەڕێکەوت.
هەریەک لە باڵیۆزی تورکیا لە پەکین، عەلی مورات ئەرسۆی و بالیۆزی چین لە ئەنقەرە، یو هۆنگیانگ و ژمارەیەک بەرپرسی دیکە رەجەب تەیب ئەردۆغان-یان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی پەکین بەڕێکرد.
هاوکات هەریەک لە وەزیری دادی تورکیا، بەکر بۆزداغ و وەزیری دەرەوە، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ئابووریی، نیهاد زەیبەکچی و وەزیری وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان، بەرات ئاڵبایراک و وەزیری بەرگریی، فکری ئشک یاوەری ئەردۆغان و هاوسەرەکەی ئەمینە ئەردۆغان دەکەن لە گەشتەکەیدا.
- ئەردۆغان و ترەمپ کۆبوونەوەی دووقۆڵی ئەنجامدەدەن
سەرکۆماری تورکیا رۆژی ١٦ی ئایار لە واشنتۆن لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکادا کۆدەبێتەوە و دواتریش کۆبوونەوەی شاندەکانی نێوان هەردوولا بەرێوەدەچن.
چاوەڕوان دەکرێت رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی سەردانەکەیدا پێشوازیی لە نوێنەرانی رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، دامەزراوەکانی بیر و تێڕامان و خاوەنکاران بکات و لەگەڵیان کۆبێتەوە.