جيهان

ئەو مووشەکانەی لە چینەوە ئاراستە کرابوون لە نزیک تایوان کەوتنەخوارەوە

تایوان رایگەیاند ئەو مووشەکانەی لە میانی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی چین لە دەورووبەری دوورگەکە، ئاراستە کرابوون لەو ناوچانە کەوتوونەتە خوارەوە کە تایوان وەک سنوورە ئاوییەکانی خۆی هەژماریان دەکات.

Emre Aytekin  | 04.08.2022 - نوێکردنەوە : 05.08.2022
ئەو مووشەکانەی لە چینەوە ئاراستە کرابوون لە نزیک تایوان کەوتنەخوارەوە

Beijing

پەکین – AA

تایوان رایگەیاند، ئەو مووشەکانەی لە میانی ئەنجامدانی مانۆڕی سەربازیی چین لە دەورووبەری دوورگەکە، ئاراستە کرابوون لەو ناوچانە کەوتوونەتەوە کە تایوان وەک سنوورە ئاوییەکانی هەژماریان دەکات.

وەزارەتی بەرگریی تایوان راگەیەندراوێکی بڵاو کردووە کە تیایدا هاتووە "ژمارەیەکی زۆر لە مووشەکی جۆری "Donfeng" کە نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەلایەن سوپای چینەوە ئاراستە کرابوون لە ناوچەکانی باکووری رۆژهەڵات و باشووری رۆژئاوا کەوتوونەتە خوارەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا سەرنج خراوەتە سەر ئەوەی سوپای تایوان لە رێگای ئامێرەکانی چاودێری و پشکنینەوە دۆخەکەی دەستنیشان کردووە و سیستەمی بەرگرییش خراوەتە گەڕ.

لای خۆیشیەوە فەرماندەیی بەرەی رۆژهەڵات لە سوپای رزگاریخوازی میللی چین رایگەیاندووە "لە نیوەڕۆدا ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی ژمارەیەک ناوچەی رۆژهەڵاتی گەرووی تایوان کراون و ئامانجەکان بە سەرکەوتوویی پێکراون".

وەزارەتی بەرگریی چین دوای گەیشتنی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا، نانسی پێلۆسی بۆ تایوان رایگەیاند کە دەست کراوە بە زنجیرەیەک مانۆڕی سەربازیی لە دوورووبەری دوورگەکە.

لەلایەکی دیکەیشەوە وەزارەتی بەرگریی چین رایگەیاند کە دوای سەردانەکەی پێلۆسی بۆ تایوان شەوی رابردوو، فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی سوپای چین، بەسەر ئاسمانی دوورگەی کینمەن-دا کە سەربە تایوانە فڕیووە.

لە پەنجاکانی سەدەی رابردووەوە، هیچ جۆرە فڕۆکەیەکی چین بەسەر ئاسمانی کینمەن-دا نەفڕیبوو.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın