جيهان

ئەمریکا.. قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتییەک بە ٥٠٠ هەزار دۆلار

- لە ئەمریکا کەسێک کە زیاتر لە ٢٢ ساڵ بە ناڕەوا زیندانیکراوە، بە ٥٠٠ هەزار دۆلار قەرەبوو دەکرێتەوە.

Nuri Aydın  | 04.03.2021 - نوێکردنەوە : 11.03.2021
ئەمریکا.. قەرەبووکردنەوەی هاووڵاتییەک بە ٥٠٠ هەزار دۆلار

Ankara

جاکسۆن - AA

لە ئەمریکا، دادگا بڕیاریدا کە ویلایەتی میسیسیپی بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار وەک قەرەبوو بداتە هاووڵاتی رەشپێست، کورتیس فلاوەرس لە پای ئەوەی زیاتر لە ٢٢ ساڵ بە ناڕەوا بەندکراوە.

دادگای باڵای ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩دا، بڕیاری ئازادکردنی بۆ کورتیس فلاوەرس دەرکرد.

کورتیسفلاوەرس لە ساڵی ٢٠٢٠دا، بەهۆی ئەوەی بە نایاسایی بەندکراوە سکاڵای تۆمارکرد و داوای کرد قەرەبوو بکرێتەوە. دادگاش بڕیارەکەی ویلایەتی میسیسیپی بە ناڕەوا لە قەڵەمدا و بڕیاریدا کە بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار وەک قەرەبوو بدات بە ناوبراو.

هەروەها دادگا بڕیاریدا کە ٥٠ هەزار دۆلاریش بدرێتە پارێزەرانی کورتیس فلاوەرس وەک تێچووی بریکارەکەیان.

کورتیس فلاوەرس لە ساڵی ١٩٩٦دا، وەک بەرپرس لە کوژرانی چوار کەس لەنێو کۆگایەکی مۆبیلیاتدا لە قەزای وینۆنا دەستبەسەرکرا و سزای لەسێدارەدانی بۆ دەرکرابوو.

بەپێی یاساکانی ویلایەتەکە، لانیکەم بڕی ٥٠٠ هەزار دۆلار قەرەبوو دەدرێتە ئەو بەندیانەی دەردەکەوێت بە ناڕەوا بەندکراون.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın