Rewa Mahmut Hasan
23 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
واشنتۆن - AA
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیربی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا باسی لەو بیروباوەڕە کرد کە لەناو گەلی تورکیادا دروست بووە بەرامبەر ئەمریکا و بە پاڵپشتێکی هەوڵە کودەتاییەکەی ١٥ی تەمووزی دەزانن.
دوای ئەوەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان لە میانی بەرنامەیەکی کەناڵی سی بی ئێسی ئەمریکی ئاماژەی بەوەدابوو کە گەلی تورکیا گومانی لادروست بووە بەوەی کە ئەمریکا یەکێک بووە لەوانەی پاڵپشتی کودەتاکەی ١٥ی تەمووزی کردووە، پەیامنێری ئاژانسی ئانادۆڵو ئەمەی لە گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، جۆن کیربی پرسی و ناوبراو لەوبارەیەوە گوتی:
"من نازانم بۆ وابیردەکەنەوە بەڵام ئەمریکا هیچ پەیوەندییەکی بە کودەتاکەوە نییە. ئەمریکا پشتگیری لە تورکیا و حکوومەتی هەڵبژێردراوی دیموکراتی کردووە".
لەبارەی هەر رێوشوێنێکی ئەمنی کە ئەمریکا گرتبێتیە بەر لەبەرامبەر ئەوەی فەتحوڵڵا گولەن هەڵنەیەت، کیربی خۆی لە وەڵامی پرسیارەکە لادا.