Mohammed Baqi Hussein
23 تشرینی دووەم 2016•نوێکردنەوە: 24 تشرینی دووەم 2016
سه‌ركۆماری توركیا ئه‌ردۆغان: "سبه‌ی له‌په‌رله‌مانی ئه‌ورووپا كۆبوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌ده‌چێت و تێیدا ده‌نگدان له‌سه‌ر دانوستانی به‌ئه‌ندامبوونی توركیا له یه‌كێتییەکە به‌ڕێوه‌ده‌چێت. ده‌مه‌وێت له‌سه‌ره‌تاوه بڵێم، ئه‌نجام هه‌رچی ده‌بێت با ببێت، ئه‌و ده‌نگدانه هیچ گرنگییه‌كی بۆ ئێمه نییه. هیچ ته‌رازوویه‌ك ناتوانێت ئیراده‌ی ئه‌و گه‌له بكێشێت كه شه‌وی 15ی تهمووز گیانی خۆیان خسته مه‌ترسییه‌وه. خه‌باتی سه‌ربه‌خۆیی و سه‌قامگیریی ئه‌م وڵاته به به‌رزكردنه‌وه و داگرتنی ده‌سته‌كان له‌وێ كه‌مناكات. ئه‌م گه‌له شه‌وی 15ی تهمووز بۆ هه‌موو جیهانی سه‌لماند ئه‌گه‌ر پێویست بكات له‌پێناو دیموكراسیدا گیانی بهختدهكات. ئه‌گه‌ر ئه‌م ده‌نگدانه سیاسیی نه‌بێت، ناكرێت ئه‌و په‌یامه قبوڵبكهم كه ده‌یانه‌وێت بیگه‌یه‌نن. ته‌نانه‌ت ئه‌نجامدانی ده‌نگدانێكی له‌وجۆره له‌په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، واتای لایهنگرییكردنی رێكخراوه تیرۆرستییه‌كان و پشتگیریكردنیانه".