Rewa Mahmut Hasan,Mazın Asad
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 15 تەمووز 2016
جێگری سەرۆکوەزیرانی تورکیا، نومان کورتوڵموش گوتی: "کرانەوەی پێشانگایەک لەم رۆژانەی دواییدا لە پەرلەمانی ئەورووپا کە بانگەشە بۆ رێکخراوی تیرۆریستی دەکات، ھەرگیز مایەی قبووڵکردن نییە. شتێکی لەو جۆرە نە سوود بە دۆستایەتی دەگەیەنێت و نە لەگەڵ بیری ھاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەگونجێت. ھیواخوازین و داوا دەکەین دەستبەجێ ئەو پێشانگایە دابخرێت کە لە لایەن سێ چوار پەرلەمانتاری یەکێتی ئەورووپاوە کراوەتەوە
کورتوڵموش لەکاتی سەردانی بۆ سەرۆکایەتی لقی ئاکپارتی لە شاری کۆنیا، ھەڵسەنگاندنی لەبارەی رۆژەڤ کرد و وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
جێگری سەرۆکوزەیرانی تورکیا ئاماژەی بەوە دا کە لە کاتی کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران پێشووی تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو لە برۆکسل ئاڵا و پۆستەری پەکەکە لە نزیک ھۆڵی کۆبوونەوەکە ھەڵدرا بوو کە بە ھیچ شێوەیەکی مایە قبووڵکردن نەبوو و زیاتر گوتیشی: "بەھەمان شێوە کرانەوەی پێشانگایەک لەم رۆژانەی دواییدا لە پەرلەمانی ئەورووپا کە بانگەشە بۆ رێکخراوی تیرۆریستی دەکات، ھەرگیز مایەی قبووڵکردن نییە. شتێکی لەو جۆرە نە سوود بە دۆستایەتی دەگەیەنێت و نە لەگەڵ بیری ھاوبەشی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر دەگونجێت. ھیواخوازین و داوا دەکەین دەستبەجێ ئەو پێشانگایە دابخرێت کە لە لایەن سێ چوار پەرلەمانتاری یەکێتی ئەورووپاوە کراوەتەوە. ئەگەر بە مەنتقی 'لە دژی تیرۆر ئەم رێکخراوە بە سوودە و ئەوی دیکە نا' جموجۆڵ بکرێت ئەوە رۆژێکی دێت زیانی پێ دەگەیەنێت. لەوبارەیەوە پێویستە ھەموو لایەن بە تایبەتی ئەمە ببینێت، چونکە ئیتر تیرۆر تەنھا تایبەت بە ناوچەیەک نییە کە لە شەقامەکانی بەغداوە تا برۆکسل و شەقامەکانی پاریس و لە شارەکانی سووریاوە تاوەکو ئەورووپا و شارەکانی ئەمریکا بوونی ھەیە. بۆیە تیرۆر تاوانێکی دژ بە مرۆڤایەتی".
لەبارەی کوژرانی باھۆز ئەرداڵ کە لە ھەواڵەکاندا باسی لێوە دەکرێت و دوا زانیاری حکوومەتی تورکیا لەوبارەیەوە، کورتوڵموش گوتی: "ئێمە لێدوانی رەسمی تەنیا لەسەر بەڵگەی پشتراستکراوە دەدەین، بەرێز سەرکۆمار و سەرۆکوەزیران و منیش وەک گوتەبێژی حکوومەت رامانگەیاندووە زانیاری لەو شێوەیە هەیە، زانیاری هەواڵگری لەوباریەوە بەو چەشنەن، ئەوا زانیاریانەی لە ناوەندەکانی راگەیاندنەوە گەیشتوون بەو چەشنەن، بەڵام ئەم پرسەش پێویستی بە پشتڕاست کردنەوە هەیە. لێدوانی رەسمی بەو چەشنەیە کە زانیارییەکان پێویستیان بە پشتڕاست کردنەوە هەیە".
لەبارەی پرۆسەی چارەسەرییەوە کورتوڵموش ئاماژەی بەوەدا کە لە پرۆسەی چارەسەرییدا دانوستانێک هاتە ئاراوە بۆ کۆتایی هێنان بە چالاکی چەکداریی، بەڵام ئەوەی ناپاکی بەرامبەر بە پرۆسەکە کرد حکوومەت نەبوو.
لەوباریەوە کورتوڵموش گوتی: "ئەوەی ناپاکی کرد بەرامبەر بە پرۆسەکەو خەڵکی کورد، پەکەکە بوو. با ئەوان وەڵامی ئەو پرسیارە بدەنەوە، بۆ لەپرێکدا کاتێک هەموو شت لەرێی خۆیدابوو، گیانەوەرەکان زیندووبوونەوە لە ٢٢ ی تەمموزدا، دواتر پەکەکە شارەکانی هەڵدەکەند و بە بۆمب هێرش کرایە سەر شارەکانی تورکیا، 'ریکخراوی دە هاش کا پە جە' تەقینەوەی لە شارەکانی تورکیادا ئەنجام دەدا. با ئەمە بە روونی بڵێم، هیچ رێکخراوێکی تیرۆریستی بە تەنیا هەڵسوکەوت ناکات. ئەگەر لایەنێکی سیاسی و لۆجیستی و هەواڵگری لەپشتیانەوە نەبن، بەڵام هیچ کام لەوانە تا کۆتایی بەرگەیان نەگرت. ئەمە بۆ پەکەکە و بۆ داعشیش وەک یەک وایە. لەدوای ٢٢ ی تەمموزی ٢٠١٥ەوە هێرشێکی پیلان بۆ دارێژراو کرایە سەر تورکیا".