Mazın Asad
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 07 تەمووز 2017
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی ئەورووپا تایبەت بە تورکیا، رایگەیاند: "لە روانگەی ئێمە بڕیارێکی زۆر گرنگ نییە. شتێکیش نییە نەزانراوبێت. بڕیاری ھاوشێوە لە مانگەکانی پێشووتردا دراوە. ئەم بڕیارە لەلای ئێمەوە کاری پێ ناکرێت".
یڵدرم لە دوای بەشداریکردنی لە رێوڕەسمی "پرۆژەی سەدا سەد ژیان لە ترافیک" لە ھۆتێلی شیراتۆن لە ئەنقەرە، وەڵامی پرسیاری رۆژنامەوانانی دایەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لەبارەی بڕیاری پەرلەمانی ئەورووپا تایبەت بە تورکیا، رایگەیاند: "لە روانگەی ئێمە بڕیارێکی زۆر گرنگ نییە. شتێکیش نییە نەزانراوبێت. بڕیاری ھاوشێوە لە مانگەکانی پێشووتردا دراوە. ئەم بڕیارە لەلای ئێمەوە کاری پێ ناکرێت".
بینالی یڵدرم گوتیشی: "لە چەندین بابەتدا ئەورووپا لە بری رەخنە گرتن لە تورکیا پێویستە سەیرێکی ناوخۆیی بکات. لە نێو خۆیاندا سەیری چی دەکەن؟. رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە چۆن بازنەی چالاکییەکانیان ئاوا فراوان بووە؟. چالاکییەکانی فەتۆ چۆن ئاوا بێ سانسۆرە؟. پێویستە وەڵامی ئەو پرسیارانەمان بدرێتەوە.
سەرۆکوەزیرانی تورکیا لە درێژە رەخنەکانیدا بەرامبەر بە ئەورووپا رایگەیاند: "دەبێت ھەموو کەس ئەمە بزانێت کە تورکیا ھەموو کاتێک بژاردەی ھەیە. ھەموو کاتێک رێگەچارەی ھەیە کە رووی تێبکات، ھەرگیز بێ جێگرەوە نەبووە، ئەگەر ھاتوو بوون بە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا سوودێک بە تورکیا بگەیەنێت، ئەوا دوو سوود بە یەکێتی ئەورووپا دەگەیەنێت. دەبێت ئەوەیان بیر نەچیت ئاسایشی یەکێتی ئەورووپا لە تورکیاوە دەست پێدەکات. چاوەڕوانین ئەو راستیانە لەبەر چاو بگرن و بە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن".
یڵدرم ھەروەھا گوتی: "تورکیا لەبارەی یەکێتی ئەورووپاوە ھیچ بەلاڕێدانێکی نییە، ھەڵوێستی روونە. دەبێت یەکێتی ئەورووپا دیدی داھاتووی خۆی دیاری بکات و ئاشکرای بکات کە لەگەڵ تورکیا رێگا دەبڕێت، یان نا. دەبێت بڕیار لەسەر ئەمە بدات".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم لە کۆتایی قسەکانیدا گوتیشی: "پەرلەمانەکان ناوبەناو دەکرێت بڕیاری لەو چەشنە بدەن. ئەو بڕیارانە بەدەستپێشخەری پەرلەمانتاران و فراکسیۆنەکانی ئەوێ دەدرێت لەسەر ھەلومەرجێکی تایبەت. ئەو پرسەی ئێمەش لەسەری ھەڵوەستە دەکەین، بیربکردنەوە و ئیرادەی یەکێتی ئەورقوپایە، بیرکردنەوەی سەرۆکی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپایە. ئەو ئیرادەیەی لەوێ دروست دەبێت وابەستەی ئێمەیە، ئێمەش بەو پێیە ئیرادەی خۆمان نیشان دەدەین".