Sarmand Hameed
06 تەمووز 2017•نوێکردنەوە: 09 تەمووز 2017
ئیستانبوڵ -
ئەردۆغان و هاوتا ئیندۆنیزییەکەی وێنەی "سێلفی"یان گرت
سەرکۆماری ئێندۆنیزیا، جۆکۆ ویدۆدۆ گرتە و وێنەیەکی سێلفی خۆی لەگەڵ سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بڵاوکردەوە.
گرتە و وێنەکە ئەمڕۆ پێنج شەممە لەمیانی سەردانی فەرمی ویدۆدۆ بۆ تورکیا و لەدوای کۆبوونەوەی نێوان هەردوو سەرۆک لە کۆشکی کۆماری لە ئەنقەرەی پایتەخت گیراوە. ویدۆدۆ وێنە و گرتەکەی لە پێگەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی"ئێمە ئێستا لەگەڵ سەرۆک ئەردۆغان"