جيهان

بانگەوازی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ سنووردارکردنی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە و ئیمارات

- پەرلەمانی ئەورووپا داوای لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا کرد، فرۆشتنی چەک بە سعوودیە و ئیمارات سنووردار بکەن.

Ömer Tuğrul Çam  | 17.09.2020 - نوێکردنەوە : 17.09.2020
بانگەوازی پەرلەمانی ئەورووپا بۆ سنووردارکردنی فرۆشتنی چەک بە سعوودیە و ئیمارات

Brussels Hoofdstedelijk Gewest

بڕۆکسل - AA

بەهۆی کوشتنی جەمال خاشقجی و جەنگی یەمەنەوە، پەرلەمانی ئەورووپا داوای لە وڵاتانی ئەندام لە یەکێتیی ئەورووپا کرد، فرۆشتنی چەک بە سعوودیە و ئیمارات سنووردار بکەن.

ئەو پێشنیازە بڕیارانەی لەبارەی هەناردەکردنی چەک لە پەرلەمانی ئەورووپا ئامادەکرابوو لە دانیشتنەکەی دوێنێدا پەسەندکرا.

لەو پێشنیازەدا کە ئەمڕۆ ئەنجامەکانی راگەیەندرا و پەسەندکرا، بەپێی زانیارییەکانی پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتی ستۆکهۆڵم (SIPRI)، وڵاتانی یەکێتیی ئەورووپا ریزبەندی دووەمیان گرتووە لە فرۆشیارانی زۆرترین چەک بە سعوودیە و ئیمارات.

لە پێشنیازەکەدا راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان وەبیرهێنراوەتەوە لەبارەی ئەو تاوانانەی جەنگ کە لایەنە شەڕکەرەکان لە یەمەن ئەنجامیانداوە و بە خۆشحاڵییەوە پێشوازی لە بڕیاری بەلجیکا، دانمارک، فینلاند، ئەڵمانیا، یۆنان، ئیتاڵیا و هۆڵەندا کراوە بۆ سنووردارکردنی فرۆشتنی چەک بە وڵاتانی ئەندام لەو هاوپەیمانیەی کە سعوودیە رابەرایەتی دەکات.

هەروەها لە پێشنیازەکەدا ئەوە وەبیرهێنراوەتەوە کە ئەڵمانیا تا کۆتایی ٢٠٢٠ سنووردارکردنەکانی بۆ سعوودیە درێژکردووەتەوە و ژمارەیەک وڵاتیش بڕیاری سنووردارکردنی تەواوەتیانداوە و هاتووە ''پەرلەمانی ئەورووپا داوا لە هەموو ئەندامانی یەکێتیی ئەورووپا دەکات کە خۆیان بەدوور بگرن لە فرۆشتنی چەک و هەر پێداویستییەکی سەربازیی بە سعوودیە، ئیمارات و ئەندامانی هاوپەیمانی عەرەبی (بە رابەرایەتی سعوودیە)، هەروەها حکوومەتی یەمەن و لایەنە شەڕکەرەکانی دیکە''.

هەروەها هاتووە ''پەرلەمان داوا لە وڵاتانی ئەندام دەکات چاو لە نموونەکانی ئەڵمانیا، فینلاند و دانمارک بکەن کە دوای کوژرانی رۆژنامەنووس جەمال خاشقجی بڕیاری سنووردارکردنی فرۆشتنی چەکیان دا بە سعوودیە.

هەروەها لە پێشنیازەکەدا داواکراوە فرۆشتنی هەر تەکنەلۆجیایەک بە میسر، بەحرێن، سعوودیە، ئیمارات و ڤیێتنام راگرن کە لەناوخۆی وڵات کارئاسانی دەکات لە جێبەجێکردنی گوشاردا.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın