Esat Fırat
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
قودس – AA
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل (Mossad)، یۆسسی كۆهین رایگه‌یاند كه دوای ئیمارات و به‌حرێن به‌م نزیكانه، سعوودیه‌ش ده‌گاته رێككه‌وتنی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل.
یۆسیی كۆهین به ته‌له‌ڤیزیۆنی كه‌ناڵ ١٢ی ئیسرائیلی راگه‌یاند كه ئیسرائیل به رێككه‌وتنه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حرێن به‌سته‌ڵه‌كی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ وڵاتانی عه‌ره‌بی تواندووه‌ته‌وه و گوتی: "سعوودیه‌ش خه‌ریكه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ئاسایی ده‌كاته‌وه".
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل به خۆبواردن له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ئایا له‌گه‌ڵ جێنشینی سعوودیه، شازادە محه‌مه‌د بن سه‌لمان دواوه، به پێكه‌نینه‌وه گوتی: "پێم باشه له‌مباره‌یه‌وه نه‌دوێم".
یۆسسی كۆهین جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه له رێگای ئه‌و رێككهوتننامانهوه په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه ده‌بێته فه‌رمی كه ساڵانێكه به‌نهێنی بوون.
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئیسرائیل به سه‌رنج خستنه سه‌ر گرنگی جیاكردنه‌وه‌ی سیاسه‌تی فه‌رمی عه‌ره‌بی وڵاتانی كه‌نداو سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانیان له ناوچه‌كه له‌باره‌ی "ئامانجه‌كانی ئێران" و داننان به ئیسرائیل‌دا، ئاماژه‌ی به‌وه دا كه رێككه‌وتننامه واژووكراوهكه له‌گه‌ڵ ئیمارات و به‌حرێن ستراتیجییه‌تی جه‌نگی له‌گه‌ڵ ئێران گۆڕی.
له‌لایه‌کی دیكه‌وه یۆسسی كۆهین به كهناڵ١٣ی ئیسرائیلی راگه‌یاند كه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سعوودیه له‌گه‌ڵ وڵاته‌كه‌ی له هه‌ر چركه‌ساتێكدا له‌وانه‌یه روو بدات و گوتی: "به‌ته‌واوی له‌وه دڵنیام ده‌كرێت، ئه‌وه ببێت. له‌وانه‌یه ئه‌و ئاساییبوونه‌وه له‌مساڵدا روو بدات".