Mücahit Oktay
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
ئه‌مریكا- AA
له ئەمريكا له‌ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٢٣ تووشبووی دیكه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان له‌ده‌ستداوه، كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به ڤایرۆسه‌كه له‌و وڵاته بۆ ٢٠١ هه‌زار و ٤٠٣ کەس به‌رزبووه‌ته‌وه.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیهاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیهاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێكراوهكانی پەتاکە دەبەستێت لە جیهاندا، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، له ئه‌مریكا ٤٠ هەزار و ٧٤ حاڵەتی دیکەی توشبوون بە پەتاکە تۆمارکراوە و ژمارەی توشبووان بە پەتاکە لەو وڵاتەدا گەیشتووەتە شەش ملیۆن و ٨٢٩ هەزار و ٩٥١ کەس.
هاوکات هەزار و ١٢٣ تووشبووی دیكه‌ی پەتاکە گیانیان له‌ده‌ستداوه، بەوەیش كۆی گشتیی گیانله‌ده‌ستدان به کۆرۆنا به‌رزبووه‌ته‌وه بۆ ٢٠١ هه‌زار و ٤٠٣ کەس.
هەروەها ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەمریکا دوای توشبوونیان بە پەتاکە چاکبوونەتەوە چوار ملیۆن و ١٢٠ هەزار کەسی تێپەڕاندووە، و ژمارەى پشكنينە ئەنجامدراوەكان ٩٤ مليۆن و ٣٧٥ هەزارى تێپەڕاند.
- لە دواى ئەمريكا هيندستان و بەڕازيل دێن
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت کە پێنج ملیۆن و ١٤١ هەزار و ٩٠٥ توشبووی هەیە، پاشان بەڕازيل دێت کە چوار ملیۆن و ٤٢١ هەزار و ٦٨٦ حاڵەتی توشبوونی بە پەتاکە تۆمارکردووە.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٧٧١ هه‌زار و ٩٧٦ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٧٠٩ هه‌زار و ٢٢٦ حاڵه‌ت تێكساس و به ٦٧١ هه‌زار و ٢٠١ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەڕووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ١٥٦ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.