سه‌ركۆماری توركیا و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان ئه‌نجامدا
له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پێدرۆ سانچێز-دا تاوتوێی ئه‌و هه‌نگاوانه كران كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-ئیسپانیا قووڵتر و به‌هێزتر ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرسه ناوچه‌ییه‌كان كراوه.
Ankara
ئه‌نقه‌ره- AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسپانیا، پێدرۆ سانچێز په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌ڕێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه ئه‌نجامدا.
له راگه‌یه‌نراوێكدا كه له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تیی په‌یوه‌ندییه‌كان سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه، له‌میانی په‌یوه‌ندییه‌كه‌ی ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و پێدرۆ سانچێز-دا تاوتوێی ئه‌و هه‌نگاوانه كران كه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان توركیا-ئیسپانیا قووڵتر و به‌هێزتر ده‌كه‌ن و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پرسه ناوچه‌ییه‌كان كراوه.
هه‌روه‌ها له‌میانی په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان وێڕای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه هاوشێوه‌ی ئه‌وه‌ی توركیا له قۆناغی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ‌دا، هاوكاریی ئیسپانیای كردووه، هاریكاریی و پشتیوانیی نێوان هه‌ردوو وڵات درێژه پێده‌ده‌ن و خۆشحاڵیی خۆی ده‌ربڕیوه له‌وه‌ی مكوڕییه‌كی ئه‌وتۆی دوولایه‌نه بنیاتنراوه له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا هه‌ر له به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی و وه‌به‌رهێنان و درێژه‌دان به دیالۆگ له‌باره‌ی پرسه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان.
هه‌ریه‌ك له وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو، وه‌زیری به‌رگریی، خولوسی ئاكار، سەرۆکی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەربە سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، فەخرەدین ئاڵتون، گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، ئیبراهیم كاڵن و سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار، حه‌سه‌ن دۆغان له كاتی ئه‌نجامدانی په‌یوه‌ندییه‌كه له‌رێگه‌ی ڤیدیۆكۆنفڕانسه‌وه، ئاماده‌بوون.