Murat Özgür Güvendik
17 ئەیلوول 2020•نوێکردنەوە: 17 ئەیلوول 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى دەرەوەى توركيا مەولود چاوشئۆغڵو، پەيوەندى تەلەفۆنى لەگەڵ سكرتێرى گشتيى ناتۆ يەنس ستۆلتەنبێرگ و هاوتا كەنەدييەكەى فرانسيسكۆ- فلێپپێ چامبانگ ئەنجامدا.
بە گوێرەى ئەو زانيارييەى كە لە سەرچاوە ديپلۆماسييەكانەوە بەدەست گەيشتوون، لە ميانى پەيوەندييە تەلەفۆنييەكەى نێوان چاوشئۆغڵو، ستۆلتەنبێرگ و چامبانگ-دا، تاوتوێى دۆخى خۆرهەڵاتى دەرياى ناوەڕاست كراوە.
جگە لەوە چاوشئۆغڵو، پەيوەندى لەگەڵ سەركۆمارى تاتاريستان روستەم مينيهانۆڤ ئەنجامداوە.