Nazlı Yüzbaşıoğlu
19 ئاب 2020•نوێکردنەوە: 19 ئاب 2020
كاراسكا/ئەنقەر - AA
وەزيرى دەرەوەى توركيا، مەولود چاوشئۆغڵو، رايگەياند لەگەڵ وەزيرى دەروەى ڤێنیزوێلا، خۆرخى ئارێازا بابەتەكانى لە بازرگانييەوە بۆ كشتوكاڵ، لە بيناسازييەوە بۆ كەرتى تەندروستى، لە پەروەردەوە تاكو گەشتياریى تاوتوێى کردووە وباسیان لە هەماهەنگى نێوان هەردوو وڵات لەسەر بابەتگەلێكى زۆر كردووە و گوتى، "تاوەكو ئەمڕۆ كارى باشمان كردووە بەڵام پێويستە كارى باشتر ئەنجامبدەين".
چاوشئۆغڵو و ئارێازا، لە دواى كۆبوونەوەيان و رێورەسمى رادەستكردنى نەخۆشخانەى دايك و منداڵانى ماكوتو ئانا تێرێزا كە لەلايەن سهرۆكایهتی ئاژانسی هاریكاریی و ههماههنگیی تورك (TİKA)وە كارى نۆژەنكردنەوەى بۆ كرابوو كە لە رێگەى ڤيديۆكۆنفرانسەوە مەراسيمەكە بەڕێوەچوو، كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيی هاوبەشيان ئەنجامدا.
چاوشئۆغڵو گوتى، "شانازى بەو چالاكييانەى بوراى تەندروستييەوە دەكەين. لە دواى پەتاى كۆرۆناوە هەماهەنگيمان لەم بوارەدا گرنگييەكى زياترى بەخۆوە بينى. ساڵى رابردوو، لەسەر رێنماييەكانى سەركۆمار رەجەب تەيب ئەردۆغان، دوو پزيشكى تورک سەردانى ڤێنیزوێلا كرد و لەگەڵ هاوتا ڤێنیزوێلييەكانيان نەخشەرێگەيەكيان سەبارەت بە كەرتى تەندروستى لەو وڵاتە ئامادەكرد".
- "تاوتوێى ئەوەمانكرد كە چۆن بتوانين هەماهەنگى نێوانمان قوڵتر بەكەينەوە"
چاوشئۆغڵو ئاماژەى بەوەشكرد كە لە ميانى سەردانەكەيدا كۆبوونەوەى زۆر بە بەرهەمى لەگەڵ هاوتا ڤێنیزويلييەكەى ئەنجامدا و گوتى، "لە بازرگانييەوە بۆ كشتوكاڵ، لە بيناسازييەوە بۆ كەرتى تەندروستى، لە پەروەردەوە تاكو گەشتيارى، لە بوارگەلێكدا تاوتوێى ئەوەمانكرد كە چۆن هەماهەنگى نێوانمان قوڵتر و زياتر بكەين".
چاوشئۆغڵو، جەختى لەوەشكردەوە كە سەرەڕاى پەتاى ڤایرۆسی كۆرۆنا قەبارەى بازرگانى نێوان هەردوو وڵات بە بەراورد لەگەڵ شەش مانگى يەكەمى ساڵى رابردوو سێ هێندە زياديكردووە.
وەزيرى دەرەوەى توركيا، مەولود چاوشئۆغڵو ئەوەشى ئاشكراكرد كە هێڵى ئاسمانيى توركيا نيازى هەيە گەشتەكانى بۆ كاراكاس دەستپێبكاتەوە.