Mehmet Şah Yılmaz
11 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 12 تشرینی یەکەم 2020
ئەنقەرە - AA
وەزيرى دەرەوەى توركيا مەولود چاوشئۆغڵو، پەيوەندييەكى تەلەفۆنى لەگەڵ وەزيرى دەرەوەى ئازەربايجان، جەيهون بايرامۆڤ ئەنجامدا.
بە گوێرەى ئەو زانيارييەى كە لە سەرچاوەيەكى دیپلۆماتییهكانهوه دهستكهوتوون، مهولود چاوشئۆغڵو و جهیهون بايرامۆڤ لە ميانى پەيوەندييەكەدا تاوتوێى پێشيلكارييەكانى ئاگربەستيان كردووە لە لايەن ئەرمينياوە.
لەو گفتوگۆیانهی كە لە مۆسكۆ لە نێوان ئەرمينيا و ئازەربايجان ئەنجامدرابوو، هەردوولا رێككەوتبوون لە سەر ئاگربەستێك بە ئامانجى مرۆڤايەتى بە مەبەستى گۆڕينەوەى تەرم و ديلەكان لە ناوچەى قەرەباخ و رێككەوتنەكە لە كاتژمێر ١٢:٠٠ى رۆژى ١٠ى تشرينى يەكەمەوە چووەتە وارى جێبەجێكردنەوە.
بەڵام سوپاى ئەرمينيا بهرله تێپەڕبوونى ٢٤ كاتژمێر بەسەر بەسەر ئاگربەستەكەدا، بە مووشەك هێرشيان كردە سەر شارى گەنجەى ئازەربايجان و لە ئەنجامدا نۆ كەس كوژران و ٣٤ كەسى ديكە برينداربوون.