New York
نیویۆرک - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە ئەمریکا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢١٩ ھەزار و ٣٠٠ کەس.
ئەمریکا کە ناوەندی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێیە لە جیھاندا، بەردەوام لە ریزبەندیی یەکەمدایە و بەرزترین ئاماری گیانلەدەستدان بەو پەتایە لەسەر ئاستی جیھاندا تیایدا تۆمارکراوە.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٥٠ ھەزار و ٧٤٢ کەس ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە حەوت ملیۆن ٩٤٩ ھەزار و ٣٥١ کەس.
ھاوکات لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ٥٨٢ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢١٩ ھەزار و ٣٠٠ کەس.
ھاوکات پێنج ملیۆن و ٩٠ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و زیاتر لە ١١٧ ھەزار ملیۆن و ٦٣١ ھەزار پشکنین ئەنجامدراون.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش كالیفۆرنیا له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٨٥٢ هه‌زار و ٦٦٦ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٨٣٢ هه‌زار و ٩٢٨ حاڵه‌ت تێكساس و به ٧٢٨ هه‌زار و ٩٢١ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٣٧٧ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.