Behlül Çetinkaya,Fuat Kabakcı
07 تشرینی یەکەم 2021•نوێکردنەوە: 08 تشرینی یەکەم 2021
لڤیڤ – AA
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، سەبارەت بە لێدوانەکانی سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن، کە تورکیای لە بابەتی جەزائیر تۆمەتبار کردبوو، گوتی: "کارێکی زۆر ھەڵەیە تورکیا رابکێشێتە ناو ئەو مشتومڕەوە کە لە مێژوویدا پەڵەیەکی رەشی نییە وەک داگیرکاری".
چاوشئۆغڵو، لە میانی بەشداریکردنی لە نۆیەمین کۆبوونەوەی گرووپی پلاندانانی ستراتیژیی ھاوبەشی تورکیا-ئۆکراینا، لە شاری لڤیڤی ئۆکراینا، لەگەڵ ھاوتا ئۆکراینییەکەی دیمیترۆ کولیبا، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشیان ئەنجامدا.
مەولود چاوشئۆغڵو، لە بارەی لێدوانەکانی ماکرۆن، لە بابەتی جەزائیر لە دژی تورکیا، گوتی:"ئەوەی دەیبینین کە لەم دواییانەدا فەڕەنسا ھەوڵی رووبەرووبوونەوەی مێژووی داگیرکاریی خۆی دەبێتەوە و پێشتریش رامانگەیاندبوو کە بە ئەرێنی پێشوازی لەم هەوڵە دەکەین".
چاوشئۆغڵو، ئاماژەی بەوە کرد کە لە ماوەی رابردوودا، ھەڵسەنگاندی ھەڵە و بەلارێدا بردن لە بابەتە مێژوویەەکان دەبینن و گوتی: "نیشانەکانی پرسیار لەسەر درووستیی فەڕنسا لەم پرسە زیادیکردووە. بە تایبەتی کارێکی زۆر ھەڵەیە تورکیا رابکێشێتە ناو ئەو مشتومڕەوە کە لە مێژوویدا پەڵەیەکی رەشی نییە وەک داگیرکاری. جەزائیریش لەسەر ئەم پرسە کاردانەوەی پێویستی نیشاندا".
وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو، جەختی لەوە کردەوە کە سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان، لەگەڵ ماکرۆندا هاوڕان و دەبێت ھاوتا فەڕەنسییەکەی راستەوخۆ قسە بكات نەك لەرێگەى مێدياكانەوە و گوتی: "لەم رووەوە ئەم جۆرە روونکردنەوانە بە راست نازانین. لە ئێستادا دەبینین کە فەڕەنسا کەوتووەتە کەشی ھەڵبژاردنەوە و ئەوەش دەبينين كە ماكرۆن بەھۆی ھەڵبژاردنەکانەوە ئەم جۆرە رێگایانە بەکار دەھێنێت. بینیمان و دەیبینین کە ئەو جۆرە رێبازە ھەرزانانە لە ھەڵبژاردنەکاندا ھیچ سوودێکی نەبووە. ھەربۆیە لەو بڕوایەداین کە لە بری ئەم ھەڵوێستە جەماوەرییانە باشتر وایە کە ھەنگاوی وا بنێت متمانە خەڵکەکەی بەدەست بھێنێت. ئەگەر قسەیەکی ھەیە لەبارەی ئێمە، حەز دەکەین راستەوخۆ بە رووماندا بیڵێت نەک لە پاشەملە. ھەروەکو چۆن سەرکۆمارمان رەجەب تیب ئەردۆغان دەیکات".