Özcan Yıldırım
14 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 17 تەمووز 2016
بەناو لێپرسراوی ناوچەی باکوور لە هەپەگە کە بەشێکە لە رێکخستنەکانی کەجەکە لەناو شارەکان و سەر بە پەکەکەیە، فەتحی شارلاتان کە نازناوی ''سەبری باشکالە''ی هەیە لە ئۆپەراسیۆنەکانی ناوچەی مەتینادا بە سەختی بریندار بوو.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەی سەربازییەوە دەستکەوتووە، لە ئۆپەراسیۆنەکانی رۆژی ٢٨ی ئایاردا لە ناوچەی مەتینای هەرێمی کوردستان، شرلاتان کە یەکێکە لە سەرکردەکانی پەکەکە و لە لیستی چەکدارە داواکراوەکانی وەزارەتی ناوخۆدایە، کراوەتە ئامانج.
دوای برینداربوونی، شارلاتان بۆ نەخۆشخانەی ناوچەکە دەگوازرێتەوە و لە نەخۆشخانەش لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ژێر چاودێریدا دەبێت.
بەهۆی ناجێگیریی دۆخی تەندروستییەوە، بەردەوام لەلایەن چەکدارانی پەکەکەوە شارلاتان بەردەوام لە نەخۆشخانەیەکەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی دیکە گوازراوەتەوە بەڵام بەهۆی ئەوەی هێشتا لە دوایین نەخۆشخانە کە تێیدا چارەسەری پزیشکیی وەرگرتووە، نەهاتووەتە دەرەوە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە گیانی لەدەست دابێت.
ئاماژە بەوە دکرێت ئەو ئۆپەراسیۆنەی شارلاتانی کردووەتە ئامانج، بووەتە مایەی دروستبوونی ترس و دڵەڕاوکێ لەلای چەکدارانی پەکەکە چونکە ناوبراو لەماوەی سێ ساڵی رابردوودا سەرپەرشتی هەڵکەندنی چاڵەکان و دانانی بەربەستەکانی لە شار و شارۆچکەکان کردووە و پلانی ناردن و دابینکردنی ماددەی تەقینەوە و چەک و پێداویستیی بۆ ناوچەکە، داناوە.
- بەناو کادرانی سەرکردە گورزی گەورەیان بەرکەوتووە
هاوکات هە رلەماوەی ئەمساڵدا ئەو کەسەی جێگەی شارلاتانی گرتووەتەوە و بووەتە بەرپرسی بەناو مەیدانی ناوەندیی بەناوی ئەکرەم گونەی و جێگرەکەی، لە ئۆپەراسیۆنێکدا کراونەتە ئامانج و کوژراون.
هەروەها لەشارۆچکەی ئۆڤاجکی دێرسم رۆژی ١٦ی ئەیلوولی ٢٠١٥ لەمیانەی ئۆپەراسیۆنێکی چوار رۆژیدا بەناو لێپرسراوی پەکەکە لە پاریزگاکە، ئیسماعیل ئایدەمیر کە نازناوی ''باران دێرسم''ە و تەمەنی ٤٣ ساڵ بوو، کوژرا.