Kasım İleri
10 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 14 ئادار 2017
سیناتۆری ویلایه‌تی ئه‌ریزۆنا و سه‌رۆكی كۆمیته‌ی خزمه‌تی چه‌كداری له كۆنگرێسی ئه‌مریكا جۆن مه‌ككین، به فه‌رمانده‌ی هێزی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا (CENTCOM) جۆزێف ڤۆتێڵی راگه‌یاند "به‌هۆی تێنه‌گه‌یشتنیان له هه‌ستیاریی توركیا له‌باره‌ی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه‌وه، پێشبینیی رووداوگهلێكی زنجیره‌یی له‌ڕێگای ئۆپه‌راسیۆنی ره‌ققه ده‌كه‌ن".
فه‌رمانده‌ی هێزی ناوه‌ندیی ئه‌مریكا، جه‌نه‌ڕاڵ ڤۆتێڵ و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ئه‌فریقا، جه‌نه‌ڕاڵ تۆماس واڵدهاوزهر، له كۆنگرێس له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئه‌فریقاوه وه‌ڵامی پرسیاری سیناتۆرهكانیان دایه‌وه.
سیناتۆری ئه‌ریزۆنا جۆن مه‌ككین رایگه‌یاند، به هه‌ماهه‌نگیكردنی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده/په‌كه‌كه له سووریا، دۆخێكی زۆر ئاڵۆز هاتووه‌ته ئاراوه و جه‌ختی له گرنگیی هاوپه‌یمانێتیی ئه‌مریكا و توركیا و به‌كارهێنانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ئینجیرلیكی دژی داعش كرده‌وه.
مه‌ككین وه‌بیریهێنایه‌وه كه هه‌فته‌ی رابردوو له ئه‌نقه‌ره له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا‌و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان كۆبووه‌ته‌وه و ئه‌ردۆغان زۆر نیگه‌ران بووه له هاوكارییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ په‌یه‌ده/په‌كه‌كه.
ناوبراو جه‌ختی له ئاڵۆزیی دۆخه‌كه كرده‌وه و له ڤۆتێڵی پرسی "پێكدادانی توركیا و په‌یه‌ده نزیكه، ئایا سیناریۆیه‌كی له‌و جۆره نیگه‌رانت ناكات؟"
له‌وه‌ڵامدا ڤۆتێڵ رایگه‌یاند، نیگه‌رانن له‌و بابه‌ته و له‌هه‌وڵدان بۆ بەرگرتن له روودانی پێكدادان له‌نێوان توركیا و په‌یه‌ده‌دا.
- "ئه‌گه‌ر توركیا نه‌ده‌بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌نجاممانداوه، ئه‌نجاممان نه‌ده‌دا"
مه‌ككین گوتی: "به‌هۆی نیگه‌رانییه‌كانی كورده‌كانه‌وه، خۆمان خسته دۆخێكی هه‌ڵه‌ی وه‌ك هه‌ماهه‌نگیكردن له‌گه‌ڵ رووسه‌كان دژی توركه‌كان".
به‌ڵام ڤۆتێڵ ره‌تیكرده‌وه كه هاوپه‌یمانێتییان دژی توركیا ئه‌نجامدابێت و له نیگه‌رانییه‌كانی توركیا ده‌گه‌ن و د‌رك به كاریگه‌رییه‌كانیان ده‌كه‌ن له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا و گوتی: "له‌م هه‌وڵه‌دا توركیا هاوبه‌شێكی گرنگه. ئه‌گه‌ر توركیا نه‌ده‌بوو، ئه‌وه‌ی ئه‌نجاممانداوه، ئه‌نجاممان نه‌ده‌دا".
ڤۆتیل باسی له‌وه كرد كه بارگرژییه‌ی له‌باره‌ی په‌یه‌ده/په‌كه‌كه هه‌یه له رێگه‌ی دهیالۆگهوه كه‌مده‌كرێته‌وه و، هه‌وڵ ده‌ده‌ن بێ زیان گه‌یاندن به په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ توركیای هاوپه‌یمانی ناتۆ كێشه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
مه‌ككین جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌نقه‌ره لانی كه‌م په‌یه‌ده به‌هێنده‌ی داعش به مه‌ترسیه‌كی گه‌وره ده‌بینێت و، پرسی: "له كاتێكدا توركیا په‌یه‌ده به رێكخراوی تیرۆریستیی ده‌زانێت، ئه‌مریكا چۆن له دۆخێك ده‌رده‌چێت وه‌ك كاركردن له‌گه‌ڵ په‌یه‌ده‌دا؟" ڤۆتیل گوتی: "پێویسته له پاڵ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كاندا سه‌ركرده سیاسییه‌كانیش له‌و باره‌یه‌وه هه‌وڵبده‌ن".
مه‌ككین قسه‌كانی به ڤۆتیل بڕی و گوتی: "دڵنیانیم له‌وه‌ی تێگه‌یشتبن كه ئه‌ردۆغان چه‌نده جدیه له‌باره‌ی(په‌كه‌كه/په‌یه‌ده)".
مه‌ككین گوتیشی: "به‌تایبه‌تی له‌باره‌ی به‌كارهێنانی ئینجه‌رلیك و ئه‌و چالاكیانه‌ی پێویسته به هاریكاری له‌گه‌ڵ توركه‌كاندا بكرێن، دڵنیانیم له‌وه‌ی ده‌ستخۆشیمان له رۆڵی توركیا كردبێت كه له ئۆپه‌راسیۆنی رهققەدا ده‌یگێڕێت، ئومێده‌وارم ده‌ستخۆشی لێ بكه‌ین. ئه‌گه‌ر شتێك نه‌گۆڕێت ئه‌وا من لێره‌دا رووداوگهلێكی زنجیره‌یی ده‌بینم".
هه‌روه‌ها مه‌ككین ره‌خنه‌ی له ستراتیژی ئه‌مریكا گرت له‌باره‌ی سووریا و، گوتی: "نه‌خۆشییه‌كه‌مان پشتگوێ خستووه و به نیشانه‌كانیه‌وه خۆمان سه‌رقاڵ كردووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی ده‌ره‌نجامه‌كانی وه‌ك مانه‌وه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئاگردا، به بێ حساب كردن به‌كارهێنانی كاریگه‌ری ئه‌مریكا، بوێریدان به دوژمنانی ئه‌مریكا، دڵڕهنجاندنی دۆستان و به‌رته‌سك كردنه‌وه‌ی بژارده‌كانی ئه‌مریكا پێویسته تووشی سه‌رسوڕمانمان نه‌كات. به‌داخه‌وه ئه‌وه شتێكه كه حكوومه‌تی نوێ وه‌ك میرات بۆی ماوه‌ته‌وه".
مەککین ئاماژەی بەوە دا لە کۆتاییدا رەققە لەدەست داعش دەردەهێنرێت، بەڵام لەگەڵ نزیکبوونەوەی ئەم رۆژە ئەمریکا رزگاری نابێت لە کێشە بنەڕەتییەکانی سووریا. گرنگە ئەمریکا بزانێت دوای ئۆپەراسیۆنی رەققە چی دەکات و جەنگی ناوخۆیی ئەو وڵاتە و چارەنووسی پەیەدە/پەکەکە لە سووریا و گرووپە شیعە رادیکاڵەکان کە ئێران پشتیوانیان دەکات و گرووپە سوونییەکان چیان بەسەر دێت.
لە دانیشتنەکەی ئەنجوومەنی پیراندا سیناتۆری کارۆلینای باشوور، لینسەی گراهام بەشداری کرد. گراهام بە ڤۆتێلی گوت کە تورکیا بەیەک چاو سەیری باڵی سەربازی پەیەدە یەپەگە و رێکخراوی تیرۆریستی پەکەکە دەکات، ئەم رێکخراوە هەڵگری ئایدۆلۆژیای کۆمۆنیزم-ماڕکیسیزمە.
ڤۆتێڵ-یش ئاماژەی بەوەدا کە تورکیا دەزانێت کە ئایدۆلۆژیا و تێڕوانینی پەیەدە/پەکەکە ماڕکسییە.
لە وەڵامی پرسیاری: "ئەمە تەنها لەگەڵ تورکیا نابێتە کێشە. لەهەمان کاتدا پشتیوانینەکردنی ئەجێندای گرووپە کوردییەکانی دیکەش کێشەیە. پێویست دەکات هەستیارتربین لە زیاتر پشتیوانیکردنی یەپەگە؟" ڤۆتێڵ گوتی: "پێموایە ئەمە گرنگە. لەبەرئەمە کاتێک ئیمە دەمانەوێت شوێنێکی وەک رەققە کۆنتڕۆڵ بکەینەوە سەرنجمان داوەتە سەر ئەوەی لەگەڵ هێزێک بڕۆینەوە کە زۆربەیان لە عەرەب پێکدێن".
لە وەڵامی پرسیارێکیش لەبارەی ئەوەی ئەمریکا بەمەبەستی پشتیوانی یەکەی تۆپهاوێژ لە ئۆپەراسیۆنی رەققە نزیکەی ٤٠٠سەربازی رەوانەی ناوچەکە کردووە، ڤۆتێڵ رایگەیاند بە پشت بەستن بە دەسەڵاتەکانی خۆی وەک دەرفەتێک بۆ پشتیوانی هێزەکانی هاوپەیمانان لە ئۆپەراسیۆنەکە و بەردەوامبوونی پێشڕەوییەکان هەنگاوێکی لەمجۆرەی ناوە. ڤۆتێل ئاماژەی بەوە دا بە پشتیوانی ئاسمانی یەکەکانی تۆپهاوێژیان لە باکووری رەققە جێگیر کردووە و ئەمەش کاریگەری بەرچاوی دەبێت لە ئۆپەراسیۆنەکەدا.