Abdullah Shukur
09 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 11 تشرینی یەکەم 2017
تونس - AA
لە سێ مانگی رابردوودا ژمارەی کۆچبەرانی نایاسایی لە تونسەوە بۆ ئیتاڵیا گەيشتە ٥ ھەزار کەس.
سەرۆکی رێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی بە ناوی "فۆرمی ئیکۆنۆمی و کۆمەڵایەتی تونس "، مەسعود رەمەزانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لە پایتەختی ئەو وڵاتە ئەنجامدا و تێدا رایگەیاند: "لە سێ مانگی رابردوودا نزیکەی ٥ هەزار کەس لە دەریای سپییەوە بە رێگای نایاسای گەيشتوونەتە سنوورەکانی ئیتالیا".
رەمەزان گوتیشی: "بە ھۆی خراپتربوونی باری ئابووری وڵاتەکە و بێئومێدی گەنجان لە وڵاتەکەیان، ژمارەی کۆچی نایاسایی زیادی کردووە. لەمبارەیەوە زیاتر گوتیشی: "بەرپرسان تاکو ئێستا ھیچ ئەنجامێکیان لەبارەی چارەنووسی ئەو ٥٠٠ گەنجە بەدەست نەکەوتووە کە لە ساڵی ٢٠١١وە لە دەریای سپی ونبوون".
شۆِرشی تونس کە بووە ھۆی دەستپێکی بەھاری عەرەبی لە باکووری ئەفریقا و رۆژھەڵاتی ناوەڕاست، نەیتوانی ئامانجی ئابووری خۆی بپێکێ، ئەمەش بووە ھۆی زیادبوونی کۆچی نایاسایی لەو وڵاتە.