Hakan Çopur,Muhammet Ali Kemal,Mohammed Baqi Hussein
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 18 تشرینی یەکەم 2017
واشنتۆن- AA
سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ ئاماژەی بەوەکرد ستراتیجییەتی نوێی وڵاتەکەی سەبارەت بە ئێران هەنگاوێکی پێویست بووە و رایگەیاند ''قۆناغی دووەم رەنگە ئەرێنی و رەنگە نەرێنی بێت. لەوانەشە بەتەواوەتی هەڵوەشاندنەوە بێت. ئەمەش ئەگەرێکی راستەقینەیە''.
دۆناڵد ترەمپ لە میانی کۆبوونەوەی لەگەڵ کابینەی حکوومەتەکەی لە کۆشکی سپی، روونکردنەوەی سەبارەت بە سیاسەتی ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتەکەی دا.
ترەمپ بەرگریی لە ستراتیجییەتی نوێی وڵاتەکەی سەبارەت بە ئێران کرد و رایگەیاند ''ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک هاوڕایە لەگەڵ ئێمە سەبارەت بەو کارەی کردوومانە. ئێجگار دڵنیام لەو کارەی کە کردوومانە. ئەو هەنگاوەی پەیوەست بە ئێران هاویشتمان، کارێک بوو کە پێموایە پێویست بوو بکرێت. قۆناغی دووەم رەنگە ئەرێنی و رەنگە نەرێنی بێت. لەوانەشە بەتەواوەتی هەڵوەشاندنەوە بێت. ئەمەش ئەگەرێکی راستەقینەیە. هەندێک کەس دەڵێن ئەمە ئەگەرێکی بەهێزە. بەڵام دەکرێت قۆناغی دووەم بە ئاراستەیەکی ئەرێنیدا بڕوات. دەبینین بزانین چی دەبێت''.
سەرۆکی ئەمریکا بانگەشەی ئەوەشیکرد رێککەوتنی ئەتۆمیی کە لەسەردەمی سەرۆکی پێش ئەو، باراک ئۆبامادا واژووکراوە، رێککەوتنێکی خراپە و رایگەیاند ''سەرکردە ئێرانییەکان دانوستانکاری باشن. رێککەوتنێکی نایابیان لە رووی خۆیانەوە، لەگەڵ ئەمریکادا کرد، بەڵام ئەمە رێککەوتنێکی زۆر مەترسیداربوو بۆ ئەمریکا''.
دۆناڵد ترەمپ پێشتر رایگەیاندبوو وڵاتەکەی بەنیاز نییە لە ئێستادا لە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە بکشێتەوە و رایگەیاند ''ئەگەر بێت و لە کۆنگرێس و لەگەڵ هاوپەیمانەکانماندا نەتوانین بگەینە چارەسەرێک، ئەوا ئەوکاتە رێککەوتنەکە هەڵدەوەشێنرێتەوە. لە ئێستادا تاوتوێی رێککەوتنەکە دەکرێت و لەهەر کاتێکدا دەکرێت ئێمە وەک سەرۆک بەشداریمان لەو رێککەوتنەدا هەڵوەشێنینەوە''.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه دوای كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌كه‌ی، تره‌مپ له باخچه‌ی كۆشكی سپی‌دا بۆ رۆژنامه‌وانان دوا و رایگه‌یاند، به‌نیاز نییه داواكاری گشتی، رۆبێرت موله‌ر كه دۆسیه‌ی لێكۆلینه‌وه له ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2016 به‌ڕێوه‌ده‌بات، له‌سه‌ر كار لابدات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا تره‌مپ رایگه‌یاند، هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كی نهێنی له نێوان حكوومه‌ته‌كه‌ی و رووسیادا نییه و گوتی: "ده‌مه‌وێت ببینم لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه‌ی رووسیا كۆتایی بێت. هه‌موو ئه‌و بابه‌ته‌ی رووسیا، پاساوی دیموكراته‌كان بوو بۆ له‌ده‌ستدانی پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كان".
لێكۆلینه‌وه‌كانی كۆنگرێس و موله‌ر له‌باره‌ی بانگه‌شه‌كانی ده‌ستێوه‌ردانی رووسیا له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌مریکا له 2016دا له رێگه‌ی هێرشی ئه‌لیكترۆنییه‌وه، به‌رده‌وامه.
هاوكات تره‌مپ له‌باره‌ی دۆخی 22 دیپلۆماتكاره ئه‌مریكییه‌كه‌ی كوباوه رایگه‌یاند، كوبا به به‌رپرسیار داده‌نێت.