İdris Okuducu,Hemin Hüseyin,Muhammet Ali Kemal
17 تشرینی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 17 تشرینی یەکەم 2017
هەولێر- AA
هێزە ئەمنییەکانی عێراق چوونە ناو شارۆچکەی مەخموور و پێشمەرگە لە شارۆچکەکە کشایەوە.
هەریەک لە هێزەکانی سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شارۆچکەی گەیارەی سەربە مووسڵەوە بەرەو مەخموور بەڕێکەوتن.
هاوکات هێزەکانی پیشمەرگەی سەربە پارتی دیموکراتی کوردستان کە لە مەخموور بوون لە هەموو دەزگا حکوومییەکان کشانەوە.
ئەوەش دەبینرێت کە ژمارەیەک لە خێزانە کوردەکان بەرەو هەولێر کە ٦٠ کیلۆمەتر دوورە لە مەخموور، بە هۆی ترس و دڵەراوکێیان لە هێزەکانی حەشدی شەعبی، بەڕێکەوتوون.
شارۆچکەی مەخموور لە ساڵی ٢٠٠٣ەوە بەدەست هێزەکانی پێشمەرگەوە بوو.