Abdullah Shukur
23 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 24 ئەیلوول 2018
داکار - AA
ژمارەی ئەو کەسانەی بەھۆی نەخۆشی پەتای کۆلێراوە کە لە سەرەتای مانگی تەمووزەوە لە نێجیریا سەریھەڵداوە، گیانیان لەدەستداوە بۆ ٦٢ کەس بەرزبووەوە.
بەپێی ئەو راپۆرتەی لە لایەن وەزارەتی تەندروستی نێجیریاوە بڵاوکراوەتەوە، نەخۆشی پەتای کۆلێرا لەوەتەی سەرەتای مانگی تەمووزەوە لە ناوچەکانی زیندار، تاھاوا، دۆسۆ و مارادی یاشووری ئەو وڵاتە بڵاوبووەتەوە.
لەم چوار ناوچەیەدا، لە ٤ی تەمووزی تا ١٨ی ئەیلوول نزیکەی سێ ھەزار ٢٠٢ حالەتی کۆلێرا تۆمار کراوە و لەم ماوەیەشدا ٦٢ کەسیش بەم ھۆیەوە گیانی لەدەستداوە.
ساڵی رابردوو نەخۆشی پەتای کۆلێرا لە ١٧ وڵاتی ئەفریقیا سەریھەڵداوە و نزیکەی ١٥٠ ھەزار کەس تووشی ئەو نەخۆشییە بوون، لەم ژمارەیەش لانی کەم سێ ھەزار کەس گیانی لەدەستدابوو.