Zana Natık Kerem
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 04 تەمووز 2018
ئەبوجا ــ AA
سەرۆکی فەڕەنسا، ئیمانوێل ماکرۆن رایگەیاند کە وڵاتەکەی ناتوانێت کێشەکانی ئەفریقیا چارەسەر بکات، بەڵام ئەگەر سەرکردەکانی وڵاتانی ئەفریقیا، ئاسایش و ئابوورییەکی باشی لە ناوچەکە دەستە بەر بکەن، ئەوا ئەو کێشانە چارەسەر دەبێت.
ئیمانوێل ماکرۆن لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەبوجا لەگەڵ ھاوتا نێجیرییەکەی، محەمەد بوخاری کۆبوویەوە و دوای کۆبوونەوەکەش کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد.
سەرۆکی فەڕەنسا لە کۆنگرە رۆژنامەنییەکەدا نیگەرانی خۆی لە بارەی ئەو ھێرشە تیرۆریستیانە کە ئەفریقیا بە خۆوە بینیوە نیشاندا و رایگەیاند، فەڕەنسا و نێجیریا سوورن لەسەر ئەوەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا ھاوکاری یەکتر بکەن.
ئیمانوێل ماکرۆن گوتیشی: "گرنگ ئەوەیە ئێمە لە ئەفریقیا بوونمان ھەبێت، بەتایبەتیش لە کەناراوەکانی ئەفریقیا، ئەو کارەی کە ئێمە لەوێ خواستمان ھەیە ئەنجامی بدەین، بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرە لە ناوچەکە بە تایبەتیش لە مالی".
* ماڵپەڕی ئاژانسی ئانادۆڵو، ئەم ھەواڵەی کە بڵاوکراوەتەوە کورت و پوخت کردووەتەوە و دواتر بڵاوی کردووەتەوە، بۆ بیینینی تەواوی ھەواڵەکە ببن بە ئابونەداری ئاژانسی ئانادۆڵو.