Ali Mukarrem Garip,Ramal Abdullah Mahmood
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 05 تەمووز 2018
كه‌ركووك – AA
دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ناو ژماره‌یه‌ك سندوق له رۆژی یه‌كه‌مدا له شاری كه‌ركووك ئه‌نجامه‌كان له‌گه‌ڵ ژماردنی ئه‌لیكترۆنی نیوا و نیو جیاواز بوون.
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئه‌رشه‌د ساڵحی به په‌یامنێری ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند "دوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ناو ژماره‌یه‌ك سندوق له رۆژی یه‌كه‌مدا له شاری كه‌ركووك ئه‌نجامه‌كان له‌گه‌ڵ ژماردنی ئه‌لیكترۆنی نیوا و نیو جیاواز بوون".
ئه‌رشه‌د ساڵحی سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا كه سنوورداركردنی چاودێری پارته سیاسییه‌كان له میانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان پێشهاتێكی نه‌رێنییه و گوتی: "به هۆی به‌هێواشی به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌كه ئه‌مڕۆ ته‌نها تواندراوه ٢٠ سندوق بكرێنه‌وه و ده‌نگه‌كانیان بژمێردرێته‌وه. ته‌رخانكردنی ته‌نها سێ رۆژ بۆ ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ش ناكات و پێمانوایه ١٥ رۆژی پێویسته".
سه‌رۆكی به‌ره‌ی توركمانی عێراقی، ئه‌رشه‌د ساڵحی هەروەها سه‌رنجی بۆ سه‌ر ئه‌وه راكێشا كه رێگه‌نه‌دان به میدیاكاران له پرۆسه‌كه‌دا پێشلێكارییه به‌رامبه‌ر دیموكراسی و گوتی: "قه‌ده‌غه‌كردنی رووماڵكردنی پرۆسه‌كه له لایه‌ن میدیاكاران گورز وه‌شاندنه له دیموكراسی".