Haydar Karaalp,Mohammed Baqi Hussein
11 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 11 تەمووز 2018
به‌غداد - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند، دزینی ده‌نگه‌كان له كه‌ركووك تاوانه و ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی سزابدرێن.
له‌میانه‌ی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانیی هه‌فتانه‌یدا، عه‌بادی ساخته‌كارییه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 12ی ئایاری هه‌ڵسه‌نگاند.
عه‌بادی جه‌ختیكرده‌وه كه له‌دزینی ده‌نگه‌كان له كه‌ركووك بێده‌نگ نابن و گوتی،"هه‌رگیز له‌وانه خۆشنابین كه ئه‌نجامی ده‌نگه ژمێردراوهكانی كه‌ركووكیان دزیوه. دوایان ده‌كه‌وین و سزایان ده‌ده‌ین. دزینی ده‌نگی ده‌نگده‌ر تاوانه."
له‌وه‌ڵامی پرسیارێكدا له‌باره‌ی به‌رده‌وامیی چالاكیی راوێژكاره سه‌ربازییه بیانییه‌كان له‌چوارچێوه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له عێراق، عه‌بادی گوتی، "ژماره‌ی راوێژكاره سه‌ربازییه بیانییه‌كان له‌كاتی ئۆپه‌راسیۆنی مووسڵدا له لووتكهدابوو. دوای داعش ده‌ستمان به كه‌مكردنه‌وه‌ی راوێژكاره‌كان كردووه. به‌شی زۆری ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه، له به‌رنگاربوونه‌وه‌ی داعشدا له سووریا به‌كاریان ده‌هێنین. هه‌وڵ ئامانجمان له‌باره‌ی له‌ناوبردنی داعش له سووریاش له‌ئارادایه. ده‌مانه‌وێت درێژه به‌وه بده‌ین كه به‌پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی له‌ناوچه‌كه‌دا به‌ره‌نگاری تیرۆر ببینه‌وه".
له‌باره‌ی رفاندنی دوو هاووڵاتیی فلیپینی سێ رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌سه‌ر رێگای كه‌ركووك به‌غدا، عه‌بادی گوتی، "ئه‌مه تیرۆر نیه و بابه‌تێكی پلان بۆ داڕێژراوی به‌رژه‌وه‌ندیی مادیی نێوان كۆمپانیاكانه''.
دوێنێ له‌ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراقدا، دوو هاووڵاتییه فلیپینییه‌كه رزگاركران و سێ گومانلێكراویش له‌وباره‌وه ده‌ستگیركران.