İlhan Toprak
27 تشرینی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 تشرینی یەکەم 2016
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگەیاند "شه‌وی 15ی تهمووز گرووپی رێكخراو له‌شه‌قامه‌كاندا نه‌بوون. شه‌وی هه‌وڵی كوده‌تا ته‌نها لایه‌نێك له‌سه‌ر شه‌قام نه‌بوون. ئه‌و شه‌وه هه‌موو گه‌له‌كه‌مان به هه‌موو رهنگهكانیهوه له‌سه‌ر شه‌قام بوون. له‌به‌رئه‌وه خودی گه‌له‌كه‌مان خاوه‌نی سه‌ركه‌وتنی 15ی ته‌مووزه".
ئه‌ردۆغان به‌شداریی له مه‌راسیمی دامه‌زراندنی كه‌سوكاری شه‌هیدان له كه‌رتی گشتیدا كرد.
- "ئێستا به‌ره‌و شاری باب هه‌نگاو ده‌نێین"
ئه‌ردۆغان له‌ده‌ستپێكی قسه‌كانیدا گوتی: "لەئێستادا به‌ره‌و شاری باب هه‌نگاو ده‌نێین" و ده‌ستی به وتاره‌كه‌ی كرد.
ئه‌ردۆغان گوتی: "چونكه شاری باب ناوه‌ندێكی گرنگه. ئه‌وان باب-یش چۆڵده‌كه‌ن و به‌و جۆره به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت. دواتریش به‌ره‌و منبج و ره‌ققه ده‌ڕۆین. شه‌وی رابردوو په‌یوه‌ندییه‌كی دوور و درێژمان له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆباما ئه‌نجام دا و پێمان راگه‌یاند كه ئه‌م جۆره هه‌نگاوانه ده‌نێین. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، ئێمه پێویستمان به رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی په‌یه‌ده و یه‌په‌گه نییه. گوتمان با پێكه‌وه ره‌ققه له‌داعش پاكبكه‌ینه‌وه، هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه. ئه‌مانه چین؟ رێكخراوێكی تیرۆریستیی ساده‌ن، هه‌موویان وه‌كوو یه‌كن".
- "رێگه‌ناده‌ین شنگال ببێته قه‌ندیلێكی دیكه"
ئه‌ردۆغان له‌باره‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆره‌وه گوتی: "ئه‌مانه هه‌موویان وه‌كو یه‌كن. ئه‌م به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یه درێژه پێ ده‌ده‌ین له سووریا و عێراق. له كه‌ركووك، مووسڵ، ته‌له‌عفه‌ر و شنگال درێژه‌ی پێ ده‌ده‌ین. بۆچی؟ چونكه شنگال له‌سه‌ر رێگای بوون به قه‌ندیلێكی نوێیه، چونكه په‌كه‌كه‌ی تێدایه. هه‌رگیز رێگه به‌وه ناده‌ین".