Kasım İleri,Mohammed Baqi Hussein
04 تەمووز 2018•نوێکردنەوە: 08 تەمووز 2018
واشنتۆن - AA
سه‌رۆكی ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكی نووسراودا، هاوخه‌می بۆ كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه ده‌ربڕی كه له په‌لاماره چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر رۆژنامه‌ی Capital Gazette گیانیان له‌ده‌ستدابوو و وه‌ك رێزێك بۆ گیانی قوربانییه‌كان، فه‌رمانی كردووه ئه‌مڕۆ له دامه‌زراوه گشتییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا، ئاڵای ئه‌مریكا بۆ نیوه دابگیرێت.
په‌لاماره چه‌كدارییه‌كه‌ی سه‌ر "Capital Gazette" كه كاتژمێرێك له واشنتۆنی پایته‌خته‌وه دووره، گیان له‌ده‌ستدانی پێنج كه‌سی لێكهوتهوه و به خوێناوی‌ترین په‌لاماری مێژووی ئه‌مریكا داده‌نرێت كه میدیای كردبێته ئامانج.
راگه‌یه‌نرابوو ئه‌و كه‌سه‌ی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كه ده‌ستگیركراوه، جارۆد رامۆسی ته‌مه‌ن 38 ساڵ بووه.
به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندبووه، بەرلە په‌لاماره‌كه ئه‌و تۆمه‌تباره هه‌ڕه‌شه‌ی له رۆژنامه‌كه كردووه و په‌لاماره‌كه به په‌لامارێكی پلان بۆ داڕێژراو داده‌نرێت.
له‌ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌كانی پۆلیسی خۆجێی و FBI له‌باره‌ی په‌لاماره‌كه‌وه به‌رده‌وامه.