Sayim Harmancı,Mohammed Baqi Hussein
19 ئەیلوول 2018•نوێکردنەوە: 20 ئەیلوول 2018
هه‌كاری - AA
پارێزگای هه‌كاری رایگه‌یاند، وه‌ك رێوشێنێك له‌به‌رده‌م بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیی ئینتراكسدا له سێ گوندی سنووره‌كه هاتوچۆی ئاژه‌ڵه‌كانیان راگرتووه و ده‌رزی و ڤاکسیندانیان بۆسه‌رجه‌م ئاژه‌ڵانی ناوچه‌كه به‌كارهێناوه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی پارێزگاكه له گوندی ئهشاغی دهرهجیك ئه‌و سمپڵانەی له ئه‌نجامی پشكنینه‌كاندا بۆ په‌یمانگای توێژینه‌وه نێردراون، نه‌خۆشیی ئینتراكسی تیادا پشتڕاستكراوه‌ته‌وه.
له ده‌قی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "له گونده‌كانی جاناكڵی، ئهشاغی دهرهجك و كركداغ، هاتوچۆ و جموجوڵی ئاژه‌ڵه‌كان راگیراوه. پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری ڤاکسیندانی پێویستیان دژی نه‌خۆشییه‌كه بۆ سه‌رجه‌م ئاژه‌ڵه‌كان ئه‌نجامداوه. ئه‌و هه‌واڵه‌ی باس له له‌ناوچوونی 200 ئاژه‌ڵ ده‌كات به‌رله‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كه ده‌ستنیشان بكرێت، دووره له‌ڕاستییه‌وه. تیمه‌كانمان كه سه‌ردانی ناوچه‌كه‌یان كردووه، هیچ حاڵه‌تێكی مرداربوونه‌وه‌ی ئاژه‌ڵیان نه‌بینیوه و له‌ئێستادا حاڵه‌تی مه‌ترسیداری نه‌خۆشییه‌كه كه به ناوچه‌كه‌دا بڵاوببێته‌وه له‌ئارادا نییه".