تەندروستی

محەمەد ئۆز بڵاوکراوەیەکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ کەمپی پەنابه‌ران بڵاوکردەوە

پزیشکی بەناوبانگی تورکی محەمەد ئۆز کە لە ئەمریکا ژیان بەسەر دەبات لە تۆڕه‌ کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەیەکی لەبارەی سەردانیکردنی پەنابەرانی سووری لە کەمپەکانی تورکیا و سووریا بڵاو کردەوە کە لە مانگی تەمووز سەردانی کردبوون.

Sangar Hamad Azeez, Mohammed Baqi Hussein  | 19.09.2018 - نوێکردنەوە : 19.09.2018
محەمەد ئۆز بڵاوکراوەیەکی لەبارەی سەردانەکەی بۆ کەمپی پەنابه‌ران بڵاوکردەوە

New York

نیویۆڕك - AA

پزیشکی بەناوبانگی تورکی محەمەد ئۆز کە دانیشتووی وڵاتی ئه‌مریكایه‌ لە تۆڕی کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەیەکی لەبارەی سەردانیکردنی پەنابەرانی سووری لە کەمپەکانی تورکیا و سووریا بڵاو کردەوە کە لە مانگی تەمووز سەردانی کردبوون.

ئۆز لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاوکراوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا رایگەیاند کە لە رێگەی "ئافاد، رێکخراوی مانگی سووری نێودەوڵەتی، رێکخراوی خاچی سوور، رێکخراوی مانگی سووری تورکیا' هەلم بۆ رەخسا سەردانی پەنابه‌رانی سووریا بکەم و لەگەڵ مرۆڤەکان یه‌كترمان ناسی و گوێم لە چیرۆکەکانیان گرت. ئەوان سەرەڕای قورسی ژیان بەڵام نموونەی خۆڕاگرین، ئەوە سەردانێک بوو کە بۆ هەتا هەتایە منیان گۆڕی".

ناوبراو لەگەڵ بڵاوکراوەکەی ڤیدیۆیەکی ئاژانسی ئانادۆڵوی ساڵی ٢٠١٧ی بڵاو کردەوە کە تیایدا ناوچەی حومس لە سووریا تۆمار کراوە.

ئۆز لە بڵاوکراوەکەی زیاتر دەڵێت: "لە ژیانم سەردانی کەمپی پەنابەرانم نەکردبوو. نەمدەزانی چی دێتە رێگام. بەڵام زۆر شتی چاوەڕوان نەکراوم دیت".

ئۆز ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ به‌رپرسانی تورك ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستیان هاتبێت ئه‌نجامیانداوه‌ و گوتی: "له‌گه‌ڵ منداڵه‌ بۆیاخچییه‌كان قسه‌م كرد، ئه‌وان هه‌موو شتێكیان له‌ده‌ستداوه‌. سه‌رم سوڕما له‌ توانایان بۆ شاردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانیان".

ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ چیرۆكی جۆراوجۆر ده‌بینرێت له‌ كه‌مپه‌كه‌ماندا و، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه‌ كیژۆڵه‌یه‌كی ته‌مه‌ن 12 ساڵ و باوكی بانگهێشتیان كردووه‌ بۆ ماڵه‌كه‌یان و گوتی،"كه‌چوومه‌ ماڵه‌كه‌ چاوم به‌ زه‌ینا كه‌وت. له‌زگماكه‌وه‌ لاوازیی دڵی له‌گه‌ڵدایه‌. به‌رله‌وه‌ی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت جه‌نگ ده‌ستیپێكردووه‌. خێزانه‌كه‌ی له‌دۆخێكی خراپدان. ته‌ماشای ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی زه‌ینام كرد و بینیم ئۆكسجینی پێویست له‌خوێنیدا نییه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ گیانی مۆر ده‌بووه‌وه‌ و زوو ماندوو ده‌بوو. ده‌كرا به‌رله‌وه‌ی پێبگات سه‌ربنێته‌وه‌. تۆپێكم پێدا تا له‌گه‌ڵ هاوڕێكانی یاریی پێبكات و به‌ڵێنیشم پێدا هه‌رچیم له‌ده‌ست بێت ئه‌نجامی بده‌م بۆ نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ی".





بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın