تەندروستی

"١٠ خۆراک ئازارەکانی برینی گەدە کەم دەکەنەوە"

- راپۆرتێک: "ماست، زەنجەفیل، میوەی دەوڵەمەند بە رەنگ، مۆز، بەیبون، سیر،سوس، رۆنی کاکتۆس (سەباڕ)، زەردە چێوە و ھەنگوینی مانۆکا ئەو خۆراکانەن کە ئازاری برینی گەدە کەم دەکەنەوە".

Zana Natık Kerem  | 25.09.2018 - نوێکردنەوە : 30.09.2018
"١٠ خۆراک ئازارەکانی برینی گەدە کەم دەکەنەوە"

Istanbul

واشنتۆن ــ AA

نەخۆشی برینی گەدە لە ئەنجامی سەرھەڵدانی جۆرێک لە بەکتریا کە پێی دەگوترێت (Helicobacter pylori) تووشی مرۆڤ دەبێت.

ھەندێک کەس پێیانوایە کە بە ھۆی خواردنی بیبەری تون مرۆڤ تووشی نەخۆشی برینی گەدە دەبێت، بەڵام شارەزایان ئاماژە بەوە دەکەن کە خواردنی بیبەری تون تەنھا ترشی گەدە زیاد دەکات.

پزیشکان ئامۆژگاری تووشبووانی برینی گەدە دەکەن کە حەبی پرۆتۆن بخون، چونکە ترشی ناو گەدە کەم دەکاتەوە.

ماڵپەڕی (Medicalnewstoday) لە راپۆرتێکدا بڵاوی کردووەتەوە ماست، زەنجەفیل، میوەی دەوڵەمەند بە رەنگ، مۆز، بەیبون، سیر،سوس، رۆنی کاکتۆس (سەباڕ)، زەردەچێوە و ھەنگوینی مانۆکا ئەو خۆراکانەن کە ئازاری برینی گەدە کەم دەکەنەوە.

١ ــ ماست

ماست بەکتریای بەسودى (Probiotic) تێدایە کە ھاوسەنگی لەگەڵ دژە بەکتریا لە کۆئەندامی ھەرس دروست دەکات، ھەروەھا یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری برینی گەدە دەدات.

ــ زەنجەفیل

خواردنی زەنجەفیل بە شێوەیەکی بەرچاو، گەدە و کۆئەندامی ھەرس لە ئازار دەپارێزێت.
بەپێی ئەنجامی ھەندێک لە توێژنەوەکان، زەنجەفیل یارمەتی چارەسەکردرنی نەخۆشی برینی گەدە دەدات.

٣ ــ میوەی دەوڵەمەند بە رەنگ

بەھەمان شێوە خواردنی میوەی دەوڵەمەند بە رەنگ وەک سێو، توو، شلیک، لیمۆ، پرتەقاڵ، یارمەتی کەمکردنەوەی ئازاری برینی گەدە دەدەن چونکە ماددەی (فلافۆنوید)یان تێدایە.

٤ ــ مۆز

مۆز ماددەی (Leucocyanidin) تێدایە، بۆیە خواردنی مۆز ترشی ناو گەدە کەم دەکاتەوە.

٥ ــ ھەنگوینی مانۆکا

ھەنگوینی مانۆکا جۆرێکە لە ھەنگوین کە لە نیوزیلاند بەرھەم دەھێندرێت و تایبەتمەندییەکەی ئەوەیە دژە بەکتریایە، ھەروەھا ئازارەکانی برینی گەدە کەم دەکاتەوە.

٦ ــ زەردە چێوە

زەردە چێوە تایبەتمەندی زۆری دژ بە داخوران و کەمکردنەوەی ھەوکردنی گەدەی ھەیە.

٧ ــ بەیبون

بەیبون جۆرێکە لەو گیایانەی کە بۆ چارەسەرکردنی دوو دڵی و گرژی گەدە و ھەوکردن بەکاردەھێندرێت، بەپێی توێژینەوەیەک کە لە ساڵی ٢٠١٢ ئەنجام دراوە، بەیبون دژ بە برینی گەدەیە.

٨ ــ سیر

یەکێک لە تایبەتمەندییەکانی سیر ئەوەیە دژە بەکتریایە، ھەروەھا سوودی بۆ چارەسەرکردنی زۆرێک لە نەخۆشییەکان ھەیە. لە توێژینەوەیەکدا کە لە ساڵی ٢٠١٦ ئەنجامدراوە دەرکوتووە، خواردنی سیر رێگری دەکات لە گەشەکردنی نەخۆشی برینی گەدە، ھەروەھا پڕۆسەی چارەسەرکردنی نەخۆشییەکە خێراتر دەکات.

پزیشکان جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە رۆژانە خواردنی دوو دەنکە سیر، تووشبوون بە بەکتریای (ھێلیکۆبەکتریا بایلۆریک) کەم دەکاتەوە کە دەبێتە ھۆی سەرھەڵدانی نەخۆشی برینی گەدە.

٩ ــ سوس

خوردانەوەیەکی میللییە کە پزیکشیان جەختیانکردووە کە خواردنەوەی سوس ئازارەکانی برینی گەدە کەم دەکاتەوە.

١٠ ــ رۆنی رووەکی کاکتۆس (سەباڕ)

بەپێی توێژینەوەکان کە لەسەر ئاژەڵەکان تاقیکراوەنەتەوە، خواردنی رۆنی رووەکی کاکتۆس (سەباڕ)، ئازارەکانی برینی گەدە کەم دەکاتەوە.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın