Muhammed Bilal Kenasari
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 03 ئادار 2018
واشنتۆن-AA
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رێکس تیلەرسن لە رێکەوتی ٦-١٣ی ئازار گەشتێک بۆ ژمارەیەک لە وڵاتانی ئەفریقا ئەنجام دەدات.
بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، لەمیانی گەشتەکەی بۆ ئەفریقا تیلەرسن سەردانی هەریەک لە وڵاتانی چاد، جیبۆتی، ئەسیوپیا، کینیا و نێجیریا دەکات.
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە تیلەرسن لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتانەدا کۆدەبێتەوە و تێیدا هاتووە، "وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە ئەدیس ئابابا پایتەختی ئەسیۆپیا لەگەڵ دەستەی سەرۆکایەتی کۆمیسیۆنی یەکێتی ئەفریقادا کۆدەبێتەوە و لەمیانیدا تاوتوێی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکانی حکوومەت و گەلانی ئەفریقا دەکرێت. هاوکات باس لە بەرەوپیشبردنی وەبەرهێنان و بازرگانی دوو لایەنە و ئاسایش و ئاشتی و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان دا دەکرێت".