Said İbicioğlu,Levent Tok,Ramal Abdullah Mahmood,Mohammed Baqi Hussein
02 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 07 ئادار 2018
ئیستانبوڵ - AA
له ئاكامی هێرشه‌كانی ١٢ رۆژی دواییدا بۆ سه‌ر غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه ماوه‌ی پێنج ساڵه له لایه‌ن رژێمی به‌شار ئه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆدراوه، ٦٧٤ هاووڵاتیی سڤیل گیانیان له‌ده‌ست داوه.
به‌پێی راپۆرتی بنكه‌ی به‌رگری شارستانی غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، له ئاكامی هێرشه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و رووسیا له رێكه‌وتی ١٩-٢٨ی شوبات ٦٦٦ هاووڵاتیی بوونه‌ته قوربانی كه ١٢٧یان منداڵ، ٩٥یان ژن و دووانیشیان ئه‌ركداری به‌رگری شارستانی بوون.
له ئاكامی بۆردومانه‌كاندا دوو هه‌زار و ٢٧٨ هاووڵاتیی بریندار بوون كه ٦٥٨یان منداڵ و ٥٤٠یان ژن و حه‌وتیشیان ئه‌ركداری به‌رگری شارستانین.
له كاتێكدا ژنان و منداڵان له په‌ناگه و ژێرزه‌مینه‌كان ده‌مێننه‌وه، پیاوان بۆ دابینكردنی بژێوی خێزانه‌كانیان ناچارن له ده‌ره‌وه كار بكه‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی پیاوان زیاتر بكرێنه ئامانجی هێرشه‌كان.
هێزه‌كانی رژێم و پشتیوانانی له ماوه‌ی ١٠ رۆژدا ٩١٧ جار له ئاسمانه‌وه هێرشیان كردووەته سه‌ر ئه‌و ده‌ڤه‌ره.
له هه‌مان ماوه‌دا رژێم و پشتیوانانی هه‌روه‌ها به ٤٥٩ مووشه‌كی دوورهاوێژ، ٢٤٨ بۆمبی به‌رمیلی، ١٧٢ بۆمبی سوتێنه‌ر، ١٥ بۆمبی هێشوویی، سێ هه‌زار و ٨٧٩ جار به مووشه‌ك و سێ هه‌زار و ٣٥٧ گوللـە تۆپ غوته‌ی رۆژهه‌ڵاتیان كردووەته ئامانج.
به‌رگریی شارستانی ناوچه‌كه رایگه‌یاندبوو، له ئاکامی بۆردومانه‌كانی دوێنێدا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، هه‌شت هاووڵاتی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستدابوو.
به‌و جۆره له‌ماوه‌ی 12 رۆژی رابردوودا له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات، 674 كه‌سی سڤیل گیانیان له‌ده‌ستداوه.
24ی شوبات ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش بڕیاریدا، بۆ ماوه‌ی لانی كه‌م 30 رۆژ له غوته‌ی رۆژهه‌ڵات به‌تایبه‌ت و له سه‌رتاسه‌ری سووریا ئاگربه‌ستی مرۆیی رابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام شێوازی ده‌ستپێكردن به جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه به‌ناڕوونی مایه‌وه.
دوای بڕیاره‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش، رووسیا رایگه‌یاند، ده‌بێت رۆژانه له كاتژمێر 9:00ی به‌یانی تا 2:00ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌كاتی سووریا ئاگربه‌سته‌كه جێبه‌جێبكرێت و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌شی كردبوو، رژێمی سووریا پابه‌ندی ئه‌وه ده‌بێت.
غوته‌ی رۆژهه‌ڵات كه له‌ژێرده‌ستی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆندایە، نزیكه‌ی ٤٠٠ هه‌زار هاووڵاتیی سڤیل تیایدا ده‌ژین و ماوه‌ی ٥ ساڵه له لایه‌ن رژێمه‌وه گهمارۆدراوە.