Adam Abu-bashal
12 کانوونی دووەم 2022•نوێکردنەوە: 12 کانوونی دووەم 2022
ئەبوجا - AA
لە ئاکامی رووخانی کڵێسایەک لە ویلایەتی دەلتا باشووری نێجیریا، بەپێی ئامارە بەراییەکان ١٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.
کۆمیساری تەندروستیی ویلایەتی دەلتا، ئۆنۆنی مۆردی لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد کە کڵێسایەکی سێ نهۆمی لە ناوچەی ئۆکپانام رووخاوە.
ئۆنۆنی مۆردی باسی لەوە کرد کە تەرمی ١٠ کەس لەژێر داروپەردووی رووخاوی بیناکە دەرهێنراوە و هەشت کەسیش رزگارکراون.
کۆمیساری تەندروستیی ویلایەتی دەلتا، ئۆنۆنی مۆردی هەروەها باسی لەوە کرد کە پرۆسەی گەڕان و رزگارکردن لە شوێنی رووداوەکە بەردەوامە و نیگەرانن لە بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییان.
باس لەوە دەکرێت کە لە کاتی رووداوەکەدا، زیاتر لە ٥٠ کەس لە کڵێساکەدا بوون.