جيهان

بەریتانیا پەنابەرانی سووریا سنوورداش ناکاتەوە

- ئەم بڕیارەی بەریتانیا دوای ئەوە هات کە داواکاری کۆچبەرێکی سووریایی بە پاساوی ئەوەی کە "سووریا وڵاتێکی ئارامە"، رەت کرایەوە.

Hasan Esen  | 12.01.2022 - نوێکردنەوە : 13.01.2022
بەریتانیا پەنابەرانی سووریا سنوورداش ناکاتەوە

Greater London

لەندەن - AA

حکوومەتی بەریتانیا ئەوەی ئاشکرا کرد کە بەهۆی ئەوەی تا ئێستا سووریا وڵاتێکی ناسەقامگیرە، ئەو پەنابەرە سوورییانە سنوورداش ناکاتەوە کە هاتوونەتە وڵاتەکەی.

لەمبارەیەوە وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا هاتووە "لەم دۆخەی ئێستادا، ناتوانین ئەو پەنابەرانە بنێرینەوە بۆ سووریا. بەریتانیا پابەندە بە بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی بەردەوامی مەترسییەکانی سووریا".

ئەم راگەیەندراوەی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دوای ئەوە هات کە داواکاری کۆچبەرێکی سووریایی بە پاساوی ئەوەی کە "سووریا وڵاتێکی ئارامە"، رەت کرایەوە.

رۆژنامەی گاردیان لە چاپی رۆژی نۆی کانوونی دووەمدا بڵاوی کردبووەوە کە کۆچبەرێکی سووریایی تەمەن ٢٥ ساڵ لە ئایاری ٢٠٢٠دا، داوای وەرگرتنی مافی پەنابەریی لە بەریتانیا کردووە و لەو داواکارییەدا کە پێشکەشی کردووە باسی لەوە کردووە کە سەربازێکی هەڵاتووە و ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ سووریا، دەستگیر دەکرێت و دەکوژرێت.

بەڵام وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ئەمەی وەک هۆکارێک بۆ پێدانی مافی پەنابەریی نەبینیوە و مانگی رابردوو داواکارییەکەی رەت کردووەتەوە و لە وەڵامیشدا بۆ ئەو کۆچبەرە سووریاییە نووسراوە "ئەگەرێکی باوەڕپێهێنەر نییە کە ئەم کەسە ستەمی لێبکرێت".

رێکخراوی چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ (Human Rights Watch) لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢١دا، راپۆرتێکی بڵاوکردبووەوە و تیایدا ئەوەی خستبووەڕوو کە ئەو هاووڵاتییە سووریاییانەی لەسەر بەرپرسیارییەتی خۆیان گەڕاونەتەوە بۆ سووریا لەلایەن رژێمی ئەسەد و میلیشیاکانی هاوپەیمانییەوە رووبەڕووی ئەشکەنجەدان، رفاندن و لەسێدارەدانی بێ دادگاییکردن بوونەتەوە، هەربۆیە رێکخراوەکە جەختی لەوە کردووە کە پێویستە پەنابەرە سووریاییەکان نەنێردرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın