Atila Altuntaş
11 ئەیلوول 2019•نوێکردنەوە: 12 ئەیلوول 2019
ستۆكهۆڵم - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوید، ئان لیندی به‌ڵێنه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل، بێنیامین ناتانیاهوی ئیدانە كرد كه به‌ڵێنی داوه، ناوچه‌كانی دۆڵی ئوردن له كه‌ناری رۆژئاوا و باكووری ده‌ریای مردوو داگیربكات.
ئان لیندی كه وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ده‌ستبه‌كاربووه، ده‌ستبه‌جێ له كه‌ناڵی SVTی ده‌وڵه‌ته‌وه لێدوانێکی دا و ئیدانه‌ی به‌ڵێنه‌كانی ناتانیاهوی كرد و گوتی: "به‌ڕای من لێدوانێکی ناشیرینه. یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ڵێن كه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه. پێویسته چاره‌سه‌ری دوو ده‌وڵه‌ت پێشمه‌رجی بابه‌ته‌كه بێت".
دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێشووی سوید، مارگۆت واڵسترۆم كۆتایی هه‌فته به‌بیانووی ئه‌وه‌ی ناتوانێت كات بۆ خێزانه‌كه‌ی دابین بكات ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه، ئان لیندی ته‌مه‌ن 57 ساڵ كه وه‌زیری بازرگانی بوو لە شوێنی ناوبراو بۆ پۆستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته راسپێردرا.