Mohammed Baqi Hussein
20 حوزەیران 2017•نوێکردنەوە: 21 حوزەیران 2017
كابوڵ - AA
له‌ئه‌نجامی هێرشێكدا بۆ سه‌ر پاسه‌وانانی فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی باگرام كه گه‌وره‌ترین فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه له ئه‌فغانستان و ده‌كه‌وێته نزیك كابوڵی پایته‌خت، هه‌شت پاسه‌وان گیانیان له‌ده‌ستدا كه هاووڵاتیی ئه‌فغانین.
قایمقامی باگرام عهبدولشوكر قوددوسی رایگه‌یاند، له‌كاتێكدا پاسه‌وانه‌كان له‌ماڵه‌كانی خۆیانه‌وه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه رۆیشتوون، له‌ناوچه‌ی شاكه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه.
قوددوسی رایگه‌یاند له هێرشه‌كه‌دا هه‌شت پاسه‌وان گیانیان له‌ده‌ستداوه و دوو پاسه‌وانیش برینداربوون.
برینداره‌كان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراون و ته‌ندروستییان باشه.
تا ئێستا هیچ كه‌س و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی په‌لاماره‌كه‌ی له‌ئه‌ستۆ نه‌گرتووه.
فڕۆكه‌خانه‌ی سه‌ربازیی باگرام 40 كیلۆمه‌تر له كابوڵی پایته‌خته‌وه دووره.